وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بە پێی پێویستییەکی مێژوویی و هەست کردن بە بۆشاییەکی كارگێری بۆ خزمهتكردنی خانهوادهی سهربهرزی شههیدان دامەزرا. به مانای نەبوونی ناوەندێکی بەهێز و سەربەخۆ، کە ئەرکەکەی جگە لە بەرزراگرتنی یادی کارەساتەکان و قوربانیانی ئازادی کوردستان، هاوكات دامهزراوهیهكیش بێت كه خزمەت بە بنەماڵەی سەربەزی شەهیدان بكات. بڕیاری دامەزراندنی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان درا و لەمانگی شەشی ساڵی 2006 دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. بە پێی ماددەی دووهەمی یاسای ژمارە (8) ی ساڵی 2006 یاسای وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەرێمی کوردستان _ عێراق، ئەرک و ئامانجەکانی وەزارەت بەو شێوەیە پێناسە کراوە:
وەزارەت: هێنانەدی ئەم ئەرک و فەرمان و ئامانجانەی خوارەوە دەگرێتە ئەستۆ:
یەکەم: فەراهەمکردنی چاودێری مادی ومەعنەویی کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراون و بێ سەرو شوێنان تا بتوانن بە ئازادی و سەربەرزانە بژین.
دووەم: زیندوو راگرتنی بۆنە تایبەتییەکان بە یادکردنەوەی سەرکەشی و نەمریی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کارکردن بۆ ناساندنی ئەم تاوانانە لەسەر ئاستی نێ، خۆیی و نێو دەوڵەتی.
سێ یەم: پێشنیاز کردن و هەموار کردنی یاسا و، هەواڵە کردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بۆ وەدیهێنانی ئەرک و فرمان و ئامانجەکانی وەزراەت.
چوارەم: دانانی سیاسەتی گشتی بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنانی دەرامەتی وەزارەتەکە و، لە چوارچێوەی پابەندی بە نەتوەیی و نیشتمانی و ئامانجە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی خۆیدا، پاشان جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتە بە پێی یاسا بەرکارەکان.
پێنجەم: کارکردن لە گەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان، بۆ گرینگیدان بە باری پەروەردەیی و فێرکاری و، رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و ئابووری و ئاوەدانکاریی خاوخێزانی شەهید و ئەنفالکراوەکان و، دانانی بەرنامەش بۆ بەرەو چاکتر گۆڕینیان.
شەشەم: کۆشش، بۆ راستکردنەوەی واقیعی یانی ئەوانەی ئەم یاسایە دەیاگرێتەوە لە رێگای هاوکاری و هەماهەنگی وەزارەتەوە لە گەڵ پارەدەرانی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی و رێکخراوە حکومی و ناحکومییەکاندا، بەپێی یاسا بەرکارەکان.
حەوتەم: دیکۆمێنتکردنی هەر شتێ پێوەندی بە شەهیدان و قوربانیانی چەکی کیمیایی یەوە هەیە ، بۆ داواکردنی قەرەبووی خێزانەکانیان، لە حکوومەتی فیدراڵی و لەو لایەنانەش کە ئەو چەکانەیان بە عێراق داوە.
هەشتەم: کارکردن، بە هەماهەنگی لە گەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و رێکخراوە نێودەڵەتییە حکومی و ناحکومییەکاندا، بۆ ئەوەی پلاندانەران و بەجێهێنەرانی ئەو جینۆسایدەی دەرهەق بە گەلی ئێمەیان کرد، بدرێنە دادگا پێوەندیدارەکان و سزا بدرێن.
نۆیەم: هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ دەسەبەرکردنی نیشتەجێیەک بۆ خاوخێزانی شەهید و ئەنفالکراو و قوربانیانی چەکی کیمیایی.
دەیەم: گەران بە دوای چارەنووسی ئەنفالکراوەکان و دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان وگێڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.