العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
دادگای باڵای تاوانه‌كان : ڕاگه‌یاندراوی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی دادگای باڵای تاوانه‌كانی‌ عێراق:

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه‌ ئه‌مرۆ 15/5/2012، كه‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌رێه‌وچوو، لێژنه‌ی باڵای به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كانی كورد له‌ دادگای باڵای تاوانه‌كان راگه‌یاندراوی كۆتایی سه‌ردانه‌یانی بۆ به‌غدا و به‌دواداچوونی سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كانی گه‌لی كورد له‌ دادگای بالای تاوانه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد.
ده‌قی ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ به‌و شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:




 ڕاگه‌یاندراوی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی دادگای باڵای تاوانه‌كانی‌ عێراق:

 به‌ مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ چالاككردنه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كان وبه‌رده‌وامۆنی دادبینی له‌ كه‌یسه‌كانی كوردستان وهه‌ره‌وه‌ها به‌دواداچوونی ده‌نگۆی به‌ردانی تۆمه‌تبارانی جینۆساید له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی عێڕاقه‌وه‌ وه‌فدی هاوبه‌شی‌ نوێنه‌رانی سه‌روَكایه‌تی هه‌رێم ووه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان وسه‌ندیكای   پارێزه‌رانی كوردستان ولێژنه‌ی به‌دوا داچوونی كه‌یسه‌كان وڕێكخراوه‌كانی‌بۆاری جینۆساید له‌ هه‌رێم ڕۆژانی 6-7-8/5/2012 سه‌ردانی شاری به‌غدامان كرد ودوای زنجیره‌ سه‌ردانێكی گرنگ ۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق و دادگای بالاَی تاوانه‌كان وكۆنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌روَكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باڵا به‌ڕێز(مدحت محمود)و دادوه‌ره‌كانی دادگای بالاَی تاوانه‌كان وئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق، گه‌یشتینه‌ ئه‌م ڕێكه‌وتن وده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه‌:           

1- له‌ سه‌ردانماندا نوسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان دا به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری تایبه‌ت به‌و كه‌یسانه‌ی كه‌ ماون وه‌كو كه‌یسی‌ ( صوریا له‌ دهۆك و راگواستنی‌ پشده‌ر و كه‌یسی‌ سه‌ید صادق وه‌ كه‌یسی‌ بۆردومانی‌ زێوه‌ و چه‌ندین كه‌یسی‌ تر) وچوَنیه‌تی كاراكردنیان .

2- دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌ عێراق به‌كرداری وابه‌ست ۆوه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ عێراق وه‌ به‌ پێ ی یاسای ژماره‌(35)ی ساڵی (2011)هه‌ردوو ده‌سته‌ی لێكوَلینه‌وه‌و تاوانه‌كانی ۆدانراوه‌.
3- لێژنه‌یه‌كی ته‌نسیقی به‌رده‌وام له‌ نێوان دادگاو لێژنه‌ی به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كان داده‌نرێت وداواكانی كوردستان به‌خێرایی وبێ وه‌ستان كاری یاساییان له‌سه‌ر ده‌كرێت .                                                                     

4- ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ووته‌ی سكاڵاكارو شایه‌تحاڵه‌كانی سنووری كوردستان له‌ڕێگه‌ی دادگاكانی هه‌رێمه‌وه‌ به‌شێوه‌ی ئینابه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بچنه‌ به‌غدا.                                                 

5- كار ئاسانی ته‌واو بكرێت بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی به‌ڵگه‌ نامه‌كانی سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كان له‌ دادگای باڵای تاوانه‌كان ۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان.                                                                             
                   
6- ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق نیگه‌رانی خۆیان ۆ ئازاد كردنی تۆمه‌تباران ده‌ربڕی ودوای ووردبینی ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ئه‌نجامی نوسراوی فه‌رمی دوا سه‌روَكی دادگای باڵای تاوانه‌كان(محسن ریسان) ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ به‌نوسراوی فه‌رمی بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه‌ كه‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ هیچیان له‌سه‌ر نه‌ماوه‌ له‌ دادگا وه‌ له‌هیچ دۆسیه‌كی تریش داواكراو نین له‌ دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق وده‌بێت ئازادبكرێن به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ناوبراو زانیاری هه‌ڵه‌ دراوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆیه‌ تۆمه‌تباران ئازاد كراون، كه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نه‌خوازراوه‌و پێچه‌وانه‌ی یاساو رێساكانه‌ كه‌ ئێمه‌ هه‌رده‌م دژی ده‌وه‌ستینه‌وه‌ و كارده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان.
                                                                                         
شاندی هه‌رێم
بۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق
 
 
 



ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت