العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
روون کردنەوەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

ماوەیەکە لێرە و لەوێ لە هەندێ کەناڵی ئاسمانی وەک( k24 ، knn nrt ) چەند سایتیکی ئەلکترونی وەک( باس نیوز و خەندان و سایتی کەنالی ان ار تی) هەندێ هەواڵ بەجۆرێکی چەواشەکاری بلاو دەکەنەوە کە ئاراستەی وەزارەتمان کراوە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەپێویستی دەزانی ئەم راستیانە بۆ رای گشتی و شەقامی کوردستانی بخات روو:
مژدەیەک بۆ کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە تایبەت و ئەهلیەکان

مژدەیەک بۆ کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە تایبەتە و ئەهلیەکان لە هەرێمی کوردستان کە ساڵی ڕابردووی خوێندنی ۲٠۱٤ـ۲٠۱٥ قۆناغی دووەمی مابوو بۆ خەرجکردنی کرێی خوێندنیان کە بڕەکەی دەکاتە ٤،۸٠۸،۲٦۱،۷٥٠ چوار ملیار و هەشت سەد و هەشت ملیۆن و دوو سەد و شەست و یەک هەزار و حەوت سەد و پەنجا دینار بوو.
بۆ سەرجەم کەناڵەکانی راکەیاندن

بەمەبەستی تیشک خستە سەر دواین ھەنکاوەکانی کاری لیژنەی باڵای ناساندنی جینوسایدی کوردانی ئیزی و بێکھاتە نەتەوەی و ئاینیەکانی تر ،
ئاگاداریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

ئاگاداری‌ كه‌س و كاری‌ منداڵ و نه‌وه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ سه‌ربه‌رزی‌ كوردستان (سه‌نگه‌ر و جینۆساید) ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو مه‌ندن به‌شداری‌ بكه‌ن له‌ كێبڕكێی‌ وه‌رگرتن له‌و قوتابخانه‌ی‌ له‌سه‌ر سیستمی‌ سابیس به‌رێوه‌ ده‌چێت،سه‌ردانی‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ ناونوسین و وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 19/8/2013 تا 28/8/2013 به‌پێی‌ ئه‌و رونكردنه‌وه‌ی‌ خواره‌وه‌ :
ئاگادارییه‌ك بۆ وه‌رگرتنی زیاده‌ی موچه‌ی شه‌هیدان

به‌رێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ هه‌ولێر ، داوا له‌ وارسی‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدانی‌ (سه‌نگه‌ر و جینۆساید و هاوڵاتی) ده‌كات سه‌ردانی‌ ئه‌و بانكانه‌ بكه‌ن كه‌ موچه‌ی‌ لێوه‌رده‌گرن به‌ مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و زیاده‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بریاری‌ له‌سه‌ر داوه‌ كه‌ بره‌كه‌ی‌ (150) هه‌زار دیناره‌ بۆ شه‌هیدانی‌ سه‌نگه‌ر و جینۆساید و (50) هه‌زار بۆ شه‌هیدانی‌ هاولاَتی‌ یه‌ .
بۆ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن

بانگهێیشت نامه‌
بۆ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن

له‌ یادی 25 ساڵه‌ی جینوسایدی گه‌لی كوردستاندا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چالاكی فراوان له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان چالاكی ئه‌نجام ده‌دات:
ئاگادارییه‌ك بۆ وارسی به‌رێزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان

وه‌كو هه‌موو جارێك له‌ یه‌كه‌م مانگی هه‌موو ساڵێك وا پێویست ده‌كات وارسی سه‌ربه‌زری شه‌هیدان خۆیان سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ی شه‌هیدانه‌ و به‌هیج شێوه‌یه‌ك له‌م مانگه‌دا موچه‌ به‌ بریكار دابه‌ش ناكری.
ئاگادارییه‌ك بۆ هاوڵاتیانی به‌رێز

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان پێویستی به‌ دوو كارمه‌ندی به‌شی ئامار هه‌یه‌ ، هه‌ركه‌سی ئاره‌زووی دامه‌زراندنی هه‌یه‌ سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان بكات به‌مه‌رجی‌ هه‌لگری بروانانه‌ی به‌كالوریوسی به‌شی ئاماری بێ.
ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی‌ دروستكردنی‌ لۆگۆی‌ یادی‌ (25) ساڵه‌ی‌ جینۆسایدی‌ گه‌لی‌ كورد
هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

لە چوارچێوەی ئەو پلە وەزیفیانەی بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دیاری کراوە ، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان داوا لەو کەسانە دەکات کە ئارەزووی دامەزراندن دەکەن لە دیوانی وەزارەت ،بە پێی ئەو بروانامانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە با لە 23/7/2012 بۆ ماوەی 7 روژ داواکاریان پێشکەش بە دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان بکەن.
ئاگادارییه‌ك بۆ كور و كچی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان

سه‌نته‌ری (هه‌ڵمه‌تی قه‌ڵه‌م)ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ی خولێكی خۆبه‌خش بۆ به‌هێزكردنی توانای قوتابیان و خوێندكارانی كور و كچی شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ پۆلی دوازده‌ی زانستی له‌ سه‌نته‌ری هه‌ولێر به‌ هاوكاری و سه‌رپه‌رشتی مامۆستایانی خاوه‌ن ئه‌زمون له‌ دواناوه‌ندی ژوانی نمونه‌یی بۆ بابه‌ته‌كانی كیمیا، فیزیا، زمانی عه‌ره‌بی و زمانی ئینگلیزی.
هه‌لی دامه‌زراندن بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان 115 پله‌ی دامه‌زراندنی بۆ مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له‌ كه‌سنه‌زان هه‌یه‌ ، داواكارین ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی دامه‌زراندن ده‌كه‌ن به‌ مه‌رجێ پله‌ یه‌كی شه‌هید بێت و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له‌ فورمی تایبه‌ت دیاری كراوه‌ ده‌توانێ داواكاری پێشكه‌ش به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی هه‌ولێر نزیك مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئازادی بكات له‌ رێكه‌وتی 5/6/2012 تاكو 15/6/2012 . ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات ناسنامه‌ی شه‌هید هاوپێجی ئه‌و فورمه‌ بكات كه‌ پری ده‌كاته‌وه‌.
ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ باره‌ی ناشتنی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كانی گۆری به‌ كۆمه‌ڵی مه‌هاری

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌كوو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، رامانگه‌یاندبوو كه‌ له‌ 19/5/2012 روفاتی ئه‌و قوربانیانه‌ی كه‌ له‌ گۆره‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هاری له‌ سنووری دیوانیه‌ ده‌رهێنرابوون، به‌خاك ده‌سپێرین.
په‌یامی‌ وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان سه‌باره‌ت به‌ یاده‌كانی‌ ئه‌نفال

داوا له‌ گشت لایه‌ن و ڕێكخراو و ڕاگه‌یاندن و دڵسۆزێك ئه‌كه‌ین كه‌ هاوكاربن له‌ گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی‌ ئه‌م په‌یامه‌و، ده‌ستپێكردن به‌ فه‌رهه‌نگێكی‌ نوێی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ شه‌هیدانمان كه‌ خزمه‌تی‌ سارێژكردنه‌وه‌ی‌ باری‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌سوكاریان شه‌هیدان بكات و ببێته‌ مایه‌ی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ وشیاری‌ هاووڵاتیانمان و به‌ تایبه‌ت نه‌وه‌ی‌ نوێ‌، به‌رامبه‌ر به‌ شه‌هیدان و مێژووی‌ خه‌بات و قوربانی‌ گه‌له‌كه‌مان و كردنیان به‌ یادی‌ نیشتمانی‌ به‌ جۆرێ‌ كه‌ هه‌موومان كۆبكاته‌وه‌ بۆ خزمه‌تی‌ زیاتری‌ شه‌هیدان و كه‌سو كاریان و گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مان سوپاسی‌ هاوكاری‌ و دڵسۆزیتان ده‌كه‌ین.
راگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان

به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ 10883 له‌ 5/10/2011 سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی 25 كه‌س له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ جیاجیاكاندا بۆ تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌كوڵه‌كان , وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ئه‌م پله‌ وه‌زیفیانه‌ی خواره‌وه‌ راده‌گه‌ێنێ , ئه‌وكه‌سه‌ی ئاره‌زووی دامه‌زراندن ده‌كه‌ن به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ له‌و راگه‌یاندراوه‌دا دیاری ده‌كرێ له‌ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك له‌ رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه‌ سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان بكات.
ئاگاداریه‌ك وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان


تیرو پشكی وه‌رگرتنی منداڵ و نه‌وه‌ی شه‌هیدان له‌ قوتابخانه‌ی سه‌روه‌ران ئه‌نجام درا

به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر كردنی دادپه‌روه‌ری له‌ وه‌رگرتنی منداڵ و نه‌وه‌ی شه‌هیدان له‌ قوتابخانه‌ی سه‌روه‌رانی نێو ده‌وڵه‌تی و به‌ئاماده‌ بوونی خانه‌واده‌ و كه‌س و كاری شه‌هیدان...
ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان بۆ زیندانیه‌ سیاسیه‌كان

به‌پێ‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ژماره‌ (7934) له‌ (25_7_2011) و ره‌زامه‌ندی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ وئابوری‌ به‌ژماره‌ (8614) له‌ (3_8_2011) به‌خه‌رج كردنی منحه‌ی مانگانه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌و 262 زیندانه‌ سیاسیه‌ كه‌ ناوه‌كانیان هاوپێچی ئه‌م ئاگاداریه‌مانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ناوه‌كانیان پشت راست كراوه‌ته‌وه...‌
ئاگادارییه‌ك بۆ كور و كچی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان


12
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت