العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان
26/08/2019 02:20 م
بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان
لە یادی ٣١ ساڵەی ئەنفالی بادینان
٣١ ساڵ تپێپەر دەبێت بەسەر تاوانی دواقواغی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال کە بە ھەشت قوناغ لە سەرتاسەری کوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتی لەناو بردن و قڕ کردنی گەلی کوردستان لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعس جێبەجێ کرا.
قوناغی ھەشتەمی شالاوی ئەنفال بادینانی کردە ئامانج کە لە ٢٥/٨/ تاکو٦/٩/١٩٨٨ بەردەوام بوو تیایدا نزیکەی ٣٠٠٠ لە خەڵکی سفیلی ئەم دەفەرە ھاوشێوەی ناوچەکانی تری کوردستان بەرەو چارەنوسێکی نادیار راپێچکران و زۆرینەی دێھاتەکان وێران کراون و ٣٦ گوند کیمیاباران کران .
دوای روخانی رژێمی رژێمی پێشووی عێراق و دامەزراندنی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، پرۆسەی ئەنفال لەو دادگایە وەکو جینوساید پێناسەکراو و لە دیباجەی بریارەکەشدا ئەو تاوانەی بە درندانەترین تاوانی ئەو سەردەمە ناوی بردوە.
وەکو روونە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ساڵانە یادی تاوانەکانی ئەنفال دەکاتەوە لە رابردوودا بە بڕیارێک بۆ رێکخستنی یادەکان و بەنیشتمانی کردنی ئەو یادانە بڕیاردرا یادی ئەنفال ھەر ساڵەی لە ناوچەیەکی ئەنفالکراو بکرێتەوە بۆ ئەمساڵیش لە ١٤ی٤ لە ناحیەی رزگاری لە کەلار بەشێوەیەکی فەرمی و فراوان یادی ئەنفال کراوە، بەوپێیە یادی ئەنفالی شوێنەکانی تری ئەنفال لەسەر ئاستی بەرێوبەرایەتیە گشتیەکانی وەزارەتمان بە ھاوکاری یەکە ئیدرایەکان و رێکخراوەکانی تایبەتمەند دەکرێنەوە، بۆ ئەم ساڵیش بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدانی دھوک ھاوکاری پارێزگاری دھوک و رێکخراوەکان دەکاتەوە بۆ بەرز راگرتنی ئەم یادە
لەو یادەدا وێرای ئەوەی سەری رێز لە ئاست گەورەیی شەھیدانی ئەنفالکراو دادەنوێنین  و رێزی زۆرمان بۆ خانەوادە بەرێزەکانیان دوپات دەکەینەوە، وەکو وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سور بونی خۆمان لەسەر جێبەجێ کردنی مادەی ١٣٢ دەستور دەکەینەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین پشت بەستوو بە بڕیاری داگای باڵای تاوانەکانی عێراق قەرەبووی شایستەی مادی و مەعنەوی کەس و کاری قوبانیان بکاتەوە، بە ، ھەروەک بەھەموو تواناکانمان کار دەکەین بۆ سوراغکردن و دۆزینەوەی قوربانیانی ئەنفالی بادینان کە تاکو ئیستا چارەنووسیان نادیارە، باشکردنی گوزەران و ژیانی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ئەولەویەتی کارەکانمان دەبێت و ھەموو تاوانایەکمان بۆ ھەرچی باشتر کردنی گوزەرانی کەس و کاری شەھیدان تەرخان دەکەین



وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان
٢٦/٨/٢٠١٩
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت