العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەستبەکار بوو
17/07/2019 12:02 ص


لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان مەحموود حاجی ساڵح و  بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەت و  راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ستافی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران، دوای نیوەڕۆی رۆژی ١٧/٧/٢٠١٩ بەڕێز عەبدوڵا حاجی مەحموود وەزیری نوێی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەست بەکار بوو.

لەو مەراسیمەدا سەرەتا بەڕێز محمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دوای ئەوەی بەخێرھاتنی بەڕێز عەبدوڵا حاجی محموود و ستافی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد و پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستەکەی لە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کرد.

ئینجا کورتەیەکی لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە کاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و ئەو کارانەی کە لەمەوبەر لە وەزارەت کاریان لەسەر کراوە بەتایبەتی پرسی ھاوتاکردنی مووچەی شەھیدان لەگەڵ بەغدا و ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵکان و خوێندنی روڵەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی، بەڕێوەبردنی یادەکان پێشكه‌ش كرد.

سەرباری ئەوەی ئامادەیی خۆی بۆ ھەر ھاوکارییەک نیشاندا. مەحموود حاجی ساڵح ھیوای خواست حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کابینەی نوێیەمدا کارەکانی کابینەی ھەشتەم تەواو بکات و ئەوەی لە کابینەی ھەشتەمدا بەھوێی ئەو قەیرانە داراییە تووشی ھەرێمی کوردستان بوون نەکرا لەو کابینەیەدا بۆ خزمەتی کەسوکاری شەھیدان بکرێت و ھیوای سەرکەوتنی بۆ وەزیری نوێی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان خواست.

لە بەرامبەردا بەڕێز عبدوڵڵا حاجی مەحموود وەزیری تازەی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دوای ئەوەی ئەرکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی بە ئەرکێکی پیرۆزی لەقەڵەمدا دەستخۆشی لە وەزیر و ستافی وەزارەت کرد و ھیواخواز بوو بتوانن بە ھەموولایەک خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بکەن.

ھەروەک رایگەیاند کە باری دارایی ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا باشبوونی بەخۆیەوە بینیوە بۆیە دەبێ ھەموو ھەوڵەکان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری شەھیدان لەکار دابێت و ھیوای خواست لەگەڵ ستافی وەزارەت بتوانن ھەم ئەو بەرنامەی کە لە کابینەی ھەشتەمدا دەستی پێکراوە و ھەمیش بەنامەی زیاتری خزمەت بە کەسوکاری شەھیدان کاری لەسەر بکەن.



دواتر لە کەشێکی برایانەدا بەڕێزان ھەردوو وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکران چەند بەشێکی وەزارەتیان بەسەر کردەوە بەڕێز مەحموود حاجی ساڵح ماڵئاوایی لێکرا.

دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێز عبدوڵڵا حاجی محموود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە ئامادەبوونی بەرەفان حەمدی بریکاری وەزارت کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی بەڕێوە برد و داوای لە بەڕێوەبەرە گشتیەکان کرد ھاوکار بن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا نەخشە رێگای کاری وەزارەت ئامادە بکرێت ھەروەک ئەوەی لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر درا.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت