العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
لێدوانی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
26/06/2019 12:24 م

له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تیشكی خسته‌سه‌ر دوا هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غدا.

 

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌حموود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دوو ته‌وه‌ری كرده ‌بابه‌تی لێدوانی چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن، كه‌بریتی بوون له‌خه‌رجكردنی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ و هه‌روه‌ها دوایین ئاكامی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ به‌غدا

 

سه‌باره‌ت به‌خه‌رجكردنی كرێی خوێندن، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند، خۆشبه‌ختانه‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندییان ده‌ركرد بۆ خه‌رجكردنی بڕی ١٧ ملیار و ٣٠٦ ملیۆن و ٥٥٣ هه‌زار و شه‌شسه‌د دینار بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨  كه‌٥ هه‌زار و ٥٣٠ قوتانی و خوێندكار تیایدا سوودمه‌ند ده‌بن

 

له‌ته‌وه‌ری دووهه‌می لێدوانه‌رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی به‌دوا هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان دا و رایگه‌یاند، كاری باش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌كراوه‌و ئۆمێد ده‌كه‌ین به‌زووترین كات بگاته‌دوا قۆناغ و راشیگه‌یاند كه‌له‌ئێستا دا كاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌نگاو ده‌نێ و ئّه‌مش له‌رێگه‌ی نوێنه‌رمان به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بۆ ده‌كه‌ین.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت