العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
له‌ پێشوزی لێژنه‌ی سێ قۆڵی تایبه‌ت به‌ ونبوواندا
25/06/2019 04:43 م


پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی ٢٤\٦\٢٠١٩به‌ڕێز مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازیكرد له‌ لێژنه‌ی سێ قۆڵی (عێراق-ئێران-كوێت) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بێ سه‌روشوێنبووانی هه‌ر دوو شه‌ڕی كه‌نداوی یه‌ك (ئێران و عێراق) و كه‌نداوی دوو (عێراق و كوێت) كه‌ بۆ به‌ستنی دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ سه‌ردانی‌ كوردستانیان كردووه‌.
لێژنه‌كه‌‌ پێكهاتووه‌ له‌  نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ، كۆماری ئیسلامی ئێران و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان پێكهاتووه‌.

له‌و دیداره‌دا نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسگوزاری لێژنه‌ و كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان راگه‌یاند به‌رامبه‌ر به‌و ئاسانكاریه‌ی بۆ كاری تیمه‌كانیان ده‌كرێت.
رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری تیمه‌كه‌یان خسته‌روو كه‌ به‌ نیازن له‌ چه‌ند شوێنێكی كوردستان گه‌ڕان و سوراخی سه‌ربازه‌ ونبووه‌كانیان كه‌ له‌ میانه‌ی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌یان  له‌گه‌ڵ عێراق ونن.



له‌ به‌رامبه‌ردا وێڕای ده‌ستخۆش كه‌ كاری لێژنه‌كه‌یان به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره‌كانی به‌ ئه‌ركێكی مرۆیی و ناوبراو هیوای خواست سه‌ركه‌وتوو بن له‌ كاره‌كانیان. پێی راگه‌یاندن كه‌ ئه‌وه‌ی پێویست بێت به‌ هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ئاماده‌یی هه‌موو هاوكارییه‌كن. هه‌روه‌ك داوای له‌ نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كرد له‌ رێگه‌ی سه‌نته‌ری كۆسه‌ر یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ی قوربانیان له‌ رێگه‌ی نۆرینی DNA.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای دیداریان له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لێژنه‌ی سێ قۆڵی تایبه‌ت به‌ ونبووان دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ كوردستان ئه‌نجامدا. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی میكانیزمی هاتنه‌ ناوه‌ی ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی تیمی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گه‌ڕان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ربازانی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی عێراق و ئێران و پلانی كاری تیمه‌كان بۆ كاركردن له‌ چه‌ند له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان كه‌ گومان ده‌كرێت گۆڕی سه‌ربازانی عێراقی و ئێرانی تێدابێت. هه‌روه‌ك بیروڕا له‌باره‌ی شێوازه‌كان و ساتی ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و رووفاتانه‌ی كه‌ ده‌دۆزرێنه‌وه‌ كرا.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت