العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ست ده‌كرێت به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی سێ گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی پارێزگای موسه‌نا
20/05/2019 09:16 ص
روفاتی کچێکی ٢ ساڵە و ژنێک رێبەری دۆزینەوەی سەدان ئەنفالکراو بوون.

بەمەبەستی بەدواداچوون و ئامادەکاری بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان پارێزگای سەماوە(  موسەنا) کە لەماوەی رابردوودا لەلایەن پارێزگاری ئەو شارە و تیمە تایبەتەکانی راگەیەندرا
رۆژی ١٩/٥/٢٠١٩ وەفدێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سەردانی پارێزگاری موسەنا و مەوقعی گۆرەبەکومەڵەکەیان کرد .

سەرەتا بۆ گەیاندنی سوپاسی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە بەرێز ئەحمد منفی جودە پارێزگاری موسەنا سەدانی پارێزگای موسەنایان کرد و ھەوڵ و ماندبوونی ئەو پارێزگارەیان بەرز نرخاند کە توانیویەتی متمانە لەنێوان خۆی و خەڵکی ئەو ناوچەیە دروست بکات تاکو زانیاری لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان بدرکێنن لەبەر ئەوەی پێشتر کەم کەس ھەبوو زانیاری بدەن.

لەو دیدارەدا بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دوای ئەوەی سوپاسی پارێزگاری موسەنای کرد کە ئەرکی دۆزینەوە و پاراستنی ئەو گۆرانەی لە ئەستۆ گرتووە و بەجدی کاری لەسەر دەکات پێی راگەیاند کە دۆزینەوە و گێرانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان داوایەکی سەرجەم کەس و کاری ئەنفالکراوانە و وەزارەتی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوورە لەسەر کارکردن بۆ دۆزینەوە روفاتی پیرۆزیان، ھاوکاری کردنی بەرێزیشیان بە ئەرکێکی مرۆڤایەتی ناوبرد.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێز ئەحمەد مەنفی پارێزگاری موسەنا ئاماژەی بە چۆنیەتی دۆزینەوە ئەو گۆرەبەکۆمەڵانە لە سنووری پارێزگاکەی کرد کە چۆن توانیویەتی متمانە لەگەڵ خەڵکی ئەو سنوروە دروست بکات تاکو زانیاری لەسەر بوونی گۆڕی بەکۆمەڵ بدرکێنن. 

ھەروەک گلەیی لە کاربەدەستانی حکوومەت و پەرلەمانی عێراقی کرد کە بە پیر ئەو ھەواڵە نەھاتوون جگە لە نامەیە و دیداری بەرێز مەسعود بارزانی و سەردانی بەرێز سەرۆک کۆماری عێراق دکتور بەرھەم ساڵح بۆ سەر گۆرەکان و گوتیشی بۆ مێژوو لە سیاسەتمەدارەکانی عێراق تەنھا نوری مالیکی و عەمار حەکیم بەدواداچوونیان بۆ ئەم پرسە کردووە.

دواتر بەرێز بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و ئەحمد منفی جودە پارێزگاری سەماوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ساز کرد و ئاماژەیان بە ھەنگاوەکانی دوای دۆزینەوەی ئەم گۆڕانە کرد.

بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند کە دوای جەژنی رەمەزان ئەو گۆڕانە لەلایەن تیمی نیشتمانی ھاوبەش دوای دانانی ئاڵیەتی یاسای و ھونەری و لوجستی ھەڵدەدرێنەوە و روفاتەکانیان دەگەرێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان.

دوای نیوەرۆی ھەمان رۆژ وەفدی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ھاورێ لەگەڵ تیمی تایبەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەر بە دەزگای شەھیدان عێراق و نوێنەری پزیشکی دادی عێراق و راسپێردراوان لە لایەن پارێزگاری موسەنا سەردانێکی مەیدانی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەیان کرد و مەحزەری تایبەت بەھەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە ئیمزا کرا.

شایانی باس ئەو شوێنەی دیاری کراوە بۆ کاری تیمی نیشتمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە بڕیارە  دوای جەژن کاری لەسەر بکرێت ٣ گۆڕی بەکۆمەڵ لەخۆ دەگرێت کە بەگوێرەی شاھید حاڵەکان سەدان  قوربانی گۆڕ غەریب کراوانی ئەنفال لەخۆ دەگرێ و لە یەکەم گۆردا بە قولایی نزیکەی ٩٠ سانتمر روفاتی ژنێک و منداڵکی ٢ ساڵە بەدیار کەوتووە بە جلەکانیاندا دیارە کە کوردن.
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت