العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
شاندی وەزارەتی شەهیدان سەردانی دەزگای شەھیدانی فیدراڵیان کرد
09/04/2019 07:51 م

پێش نیوەڕۆی رۆژی  ٩/٤/٢٠١٩ وەفدی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سەردانی دەزگای شەھیدانی فیدراڵی کرد و لەلایەن بەرێز ناحجە عبدالامیری الشمری سەرۆکی دەزگا پێشوازی لێکران.

لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشدا کە بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان  و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی ھەردوولا ئامادەی بوون، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەست خۆشی لە سەرۆکی دەزگای شەھیدان کرد وەکو سەرۆکی لیژنەی جێبەجێ کردنی بڕیاری ژمارە ٢٦ ی ساڵی ٢٠١٨ بۆ ئەو کارانەی لە چوارچێوەی کاری لیژنەکەیان کردویانە و ھیوای خواست سەرۆکی دەزگای شەھیدان وەکو سەرۆکی لیژنە ئەو نووسراوە بەرز بکاتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کە وەزارەتی شەھیدان بۆ دابین کردنی بری پێویستی منحەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی وەکو قوناغی یەکەم ئاراستەی کردووە و بۆ قوناغی دووەم کە لە رووی کارکردن و واقعدا کاتی پێویستە کار بۆ چارەسەری کردنی ئەو پرسانە بکرێت کە پێویستی بە ھەمواری یاسایی و یەخستنی یاسا یان ھەموار کردنی ھەیە ھەروەک لە راسپاردەی لیژنەکەدا ھاتووە بۆ ئەمەش ھەرددوولا ھاوڕا بوون.

لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی دەزگای شەھیدان دوای ئەوەی کورتەیەکی لەبارەی کاری لیژنەکەی پێشکەش کرد تەئکیدی کردەوە کە ئەو ھاوکار و کار ئاسان دەبێت بۆ جێبەجی کردنی فەرمانی دیوانی تایبەت بە پرسی ھاوتا کردنی سیاسەتە داراییەکان و دەستەبەری شایستە داراییەکانی کەس و کاری شەھیدان لە سەرتاسەری عێراقدا.  ئەو نووسراوانەی خستە روو کە تاکو ئیستا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاڵگۆری کردوون بۆ جێبەجێ کردنی ئەو راسپاردانەی کە لە لیژنەکەیانەووە دەرچووە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەو خاڵانەی خرانە روو کە لەلایەن وەفدی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئامادە کرا بوون تاکو وەکو یاداشتی لێک تێگەیشتن بۆ کاری ھاوبەش و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ھاوکاری و ھەماھەنگی نیوان ھەردوولا گەڵاڵە بکرێت بۆ ئەمە ھەردوولا ھاوڕا بوون کە لیژنەیەکی ھاوبەش پێک بێت بۆ گەلالە کردنی ئەو یاداشتە و ئامادە کردنی بۆ ئیمزا کردن لە داھاتوویەکی نزیکدا.

دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی دەزگای شەھیدان تیشکیان خستە سەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان و قسەیان بۆ میدیاکاران کرد.
 
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت