العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەفدی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد
09/04/2019 07:49 م

\پێش نیوەڕۆی رۆژی ٩/٤/٢٠١٩ وەفدی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ شاری بەغدا سەردانی دکتۆر بەرھەم ئەحمد سالح سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

لە دیدارێکدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان مەحمود حاجی ساڵح کورتەیەکی لەبارەی ئەو ھەوڵانە خستە روو کە بۆ دەستەبەرکردنی شایستەداراییەکان کەس وکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لەماوەری رابردوودا داویانە و دوا کارەکانی ئەو لیژنەیە روون کردەوە کە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەزگای شەھیدان بۆ ئەم مەبەستە پێک ھاتووە و داوای لێکرد وەکو سەرۆک کۆمار کە پارێزەری دەستوورە ھەوڵ بدات بۆ جێبەجێ کردنی ماددەی ١٣٢ی دەستوور کە حکوومەتی فیدراڵ پابەند دەکات بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی دەستی رژێم و سەرپەرشتی کردنی کەس وکاری شەھیدان و داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات ھاوکار بێت بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری ژمارە ٢٦ی ٢٠١٨.

لەلایەن خۆیەوە سەرۆک کۆماری عێراق وێرای دەست خۆشی لە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان تەئکیدی کردەوە کە ھەرچی لە توانایدا بێت درێخی ناکات وە بە جیدی بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکات.
 
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت