العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
دیداری شاندی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ کوتلە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران
08/04/2019 11:20 م

وەفدی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە شاری بەغدا چاویان کەوت بە ژمارەیەک لە ئەندامی کوتلە کوردستانیەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

لە چوارچێوەدی سەردانەکەیاندا بۆ شاری بەغدا پاش نیوەڕۆی رۆژی ٨/٤/٢٠١٩وەفدی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیان کرد لە ژمارەیەک لە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە پێک ھاتبوو لە بەڕێزان ھرێم کەماڵ ئاغا و ماموستا جەمال محمد شوکر و ماموستا رێبوار لە فراکسیونی یەکیتی نیشتمانی کوردستان و ئەحمەدی حاجی رەشید سەرۆکی فراکسیونی کۆمەڵی ئیسلامی.

لە دیدارێکدا بەرێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کورتەیەکی لەسەر ئەو ھەوڵانە خستە ڕوو کە بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئیمتیازاتی کەس و کاری شەھیدان لە عێراقد ناویانە و دوا ھەوڵەکانیان لەو رووەوە لە چوارچێوەی ئەو لیژنەیەی کە لە ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەم پرسە پێکھاتووە خستە روو.

داواشی لێکرد ھاوکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بن بۆ بەدیھێنانی ئەو ئامانجەی کاری بۆ دەکەن.

لە لایەن خۆیانەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ ھەر ھاوکاریەک نیشاندا کە پێویست بێت بۆ خزمەت کردنی کەس وکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان، رۆشناییان خستە سەر شێوازی راستاندنی یاسای بوودجەی گشتی عێراق و دیاریکردنی بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان و ئەو رێکەوتنانەی بۆ ئەم مەبەستە کراون.

 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت