العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
فێستیڤالی سینەمای دژە تیرۆر لە ھەولێر بەڕێوەچوو
01/02/2019 05:42 م

لە رۆژی ١/٢/٢٠١٩ دا لە شاری ھەولێر چوارەمین فێستیڤالی سینەمای دژە تیرۆر بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەرەڤان حەمدی و ھەروەھا سەرۆکی ھەردوو سەندیکای ھونەرمەندانی عێراقی و کوردستانی و ژمارەیەکی زۆر لە ھونەرمەندانی ھەرێم و عێراق بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی وتارێکدا کە لە کردنەوەی فێستیڤالەکەدا پێشکەشی کرد، ھونەری سینەمای بە ھۆکارێکی گرنگ لە قەڵەمدا بۆرێگەگرتن لە ھزری تیرۆر و ھەر بۆیەش وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ساڵانە پشتگیری ئەو جۆرە کارانە دەکات. 


گوتیشی ئەو فێستیڤالە ساڵانە ھاوکاتە لەگەڵ ھەردوو کارە تیرۆریستییەکەی ١ی شوبات کە تێدا گەلەکەمان قوربانییەکی زۆری تیرۆری دا، ھەر بۆیەش بریکاری وەزارەتی شەھیدان، تاکیدی لە دژایەتیکردنی تیرۆر لە سەرانسەری جیھان کردەوە و بە دوژمنی مرۆڤایەتی ناوی ھێنا. 

دستخۆشیشی لە ئامادەکاران فێستیڤالەکە خواست و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

شایەنی باسە چوارەمین فێستیڤالی سینەمای دژە تیرۆر لە سێ رۆژدا لە شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێ و سێ رۆژ دەخایەنێ و ٤٢ فیلم بەشداری دەکەن.
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت