العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر
30/01/2019 05:38 م

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق رێککەوتوون لەسەر پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەیەک لە نێوان نوێنەرانی دەزگای شەهیدانی عێراق و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە بارەی پرسی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر ئەنجامدرا و تیایدا بەڕێوەبەری فەرمانگەی قوربانیانی تیرۆر لە دەزگای شەھیدانی عێراقی فیدڕاڵ، تاریق مەندەلاوی و نوێنەری ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، محەمەد قاسم و بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، بەرەڤان حەمدی بەشداربوون.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەرەڤان حەمدی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و رایگەیاند کە لەگەڵ حکوومەتی عێراقی رێککەوتوون بۆ پێکھێنانی لیژنەیەک لە ھەرێمی کوردستان کە لە نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی دارایی، ناوخۆ، کاروباری شەھیدان، دەستەی مافی مرۆڤ و نوێنەری پارێزگاکان پێکدێت.

بەرەڤان حەمدی گوتی: "لە دوو رۆژی رابردوودا ئێمە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە بانگھێشتێکی فەرمی داوامان لە دەزگای شەھیدانی فدڕاڵ کرد کە تیمێک بنێرن بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر یاسای قەرەبوو کردنەوەی زەرەرمەندانی کردەوە سەربازییەکان، ھەڵە سەربازییەکان و کردەوە تیرۆریستییەکان کە یاسای ژمارە ٢٠ ساڵی ٢٠٠٩یە. ئەم یاسایە لە ساڵی ٢٠١٥ ھەموار کراوەتەوە. دیارە ئەم یاسایە کۆن بووە لە عێراقدا و لێژنەی بۆ دامەزراوە و لێژنەکە لە ئەمیندارێتی گشتی عێراق ھەیە. لێژنەکە لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی لە دەزگای شەھیدانی عێراق ھەیە. ھەروەھا دادوەرێکیش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لێژنەیەکی بۆ درووست کراوە. بەڵام ھەنگاوەکان وەکو پێویست و ھەماھەنگی کردنەەک بە پێی ئەو گرفتانەی لە رابردوودا ھەبووە بەتایبەتی لەسەر پرسە داراییەکان، پێی دەچێت ئەوانەی کە شایستەنە بە قەرەبووکردن و ژماردنی ئەو زیانانەی بەریان کەوتووە بە پێی ئەم یاسایە تاکو ئێستا لە ھەرێمی کوردستان وەکو پێویست قەرەبوو نەکراونەتەوە. ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یاسا، یادداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئێمە وەک وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە نوێنەرایەیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دەزگای شەھیدانی عێراق کە بەڕێز تارق مەندەلاوی بەڕێوەبەری گشتی و سەرپەرشتیاری ئەم لێژنەیە وەک سەرۆک، وە ھەروەھا دکتۆر محمد الربێعی کە بەرێوەبری جێبەجێکاری ئەم لێژنەیەیە، گەیشتینە ئەوەی کە ھەماھەنگی نێوان ھەردوو لامان بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی ئەنجوومونی وەزیران و پارێزگری ھەولێر و ئەم لێژنە تایبەتمەندەش لە ھەرێمی کوردستان پێداچوونەوەی تێدا بکرێ و دامەزرێتەوە و کارا بکرێ بۆ ئەوەی ئەو شایستانەی کە چ بەرکەوتووانی کردەوە سەربازییەکان، چ ھەڵە سەربازییەکان و چ کردەوەی تیرۆریستییەکان لە ھەر سێ بەشی، ئەوانەی شەھید بوون، ئەوانەی کە بریندار بوون یان بەشێکی جەستەیان لە دەست داوە یان زەرەرمەند بوون بە لەدەستدانی سامانیان".

بریکاری وەزیری شەهیدان لە بەشیكی دیکەی قسەکانیدا روونی کردەوە کە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەم مەبەستە بوودجەی تەرخان کردووە و گوتی: "ئینشائەڵا لە داھاتوودا بە پێی ئەو تەرخانکردنەی کە پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی بوودجەی ٢٠١٩ تەرخانی کردووە بۆ ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی عێراقی بە یەکسانی و بە بێ جیاوازی، ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی، ئەوانەی رێکنەخراون بە پێی یاسا، واتە ناکۆککیان لەسەر وەکوو کەرکووک و مووسڵ و شوێنەکانی تریش سوودمەند دەبن لەو یاسایە و ھەموو ئەو قوربانیانە دەگرێتەوە. ئێمە سوپاستان دەکەین. پێویست بوو لەبارەوە بەرچاو روونی بدەین". 

لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بەرەڤان حەمدی گوتی: "ئەم لێژنەیە لە ھەفتەکانی داھاتوودا بە فەرمی لە لایەن ھەرێمی کوردستانەوە رادەگرێت و کارەکانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ دامودەزگاکانی پەیوەندیدار وەکو وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەت دارایی، ناوخۆ و دەستەی مافی مرۆڤ، وەزارەتی کاروباری شەھیدان و نوێنەری پارێز‌گاکان و لە چوارچێوەت ئەو خەڵکەی کە پسپۆڕە لەگەڵ ئەوانە بە سەرپەرشتی دادوەرێک کە بە پێی یاسایەکە ھاتووە و ئەنجوومەنی دادوەری دەستنیشانی دەکات و بۆ ئەوەی بە پێی رێوشوێنە یاساییەکان، ئێمە دۆستەی قو‌ربانییان بەرز بکەیەنەوە بۆ بەغدا و ئەوانیش بە پێی یاسا خەمڵاندن بۆ زەرەر و زیانەکان بکەن و شایستەکانیان بۆ دابین بکەن".
 
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت