العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
لە ھەرێمی کوردستان لێژنەیەک بۆ زەرەرمەندانی تیرۆر پێکدەھێنرێت
29/01/2019 04:59 م

نیوەڕۆی رۆژی ٢٩/١/٢٠١٩، بەڕێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، پێشوازیکرد لە بەرێزان "تاریق مەندەلاوی" بەرێوەبەری فەرمانگەی قوربانیانی تیرۆر لە دەزگای شەھیدانی فیدڕاڵ و "محمد قاسم" نوێنەری ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق. 
لە دیدارێکدا کە بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری و راوێژکاری وەزارەت ئامادەی بوون، تاریق مەندەلاوی ئامانجی سەردانەکەی روون کردەوە کە دەیانەوێ لە ھەرێمی کوردستان لێژنەیەک پێکبھێنن وابەستەی فەرمانگەی قەرەبوو بێت لە دەزاگای شەھیدانی عێراق بە پێی یاسای ژمارە ٢٠ بۆ قەرەبوو کردنەوەی زەرەرمەندانی تیرۆر و ھەڵە سەربازییەکان ، ھەروەک میکانیزمی کاری ئەو لێژنەیەی روون کردەوە، ئەو برە قەەرەبووەشی خستە روو کە یاساکە دیاریکردووە.
لە بەرامبەردا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئامادەیی وەزارەتی بۆ پێشکەش کردنی ھەر ئاسانکاریەک نیشان دا کە پێویست بێت و ھیوای خواست قەرەبووی مادی و مەعنەوی قوربانیانی تیرۆر بکرێتەوە لە عێراق و کوردستاندا. 
وا بڕیارە بۆ پێکھێنانی ئەو لێژنەیە وەفدی عێراقی فیدڕاڵ بەیانی سەردانی پارێزگای ھەولێر بکەن و گفتوگۆی ئەم بابەتە بکرێت.
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت