العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سانده‌ی تایمزی به‌ریتانی
19/12/2018 12:51 م

 

 

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان داوای كرد، هه‌رێمی كوردستان رۆڵی هه‌بێت له‌و لێژنه‌یه‌ی كه‌ به‌ بڕیاری ٢٣٧٩ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێكهاتووه.

 

 

پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی ١٩\١٢\٢٠١٨ رۆژنامه‌ی سه‌ندی تایمزی به‌ریتانی له‌ رێگه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی كریستیانا لامب، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ساز كرد.

 

له‌و دیداره رۆژنامه‌وانییه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌دا تیشكی خسته‌ سه‌ر پرسی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئیزدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینییه‌كانی تر و دوا هه‌وڵه‌كانی ئه‌و لێژنه‌ باڵیه‌ی كه‌ بۆ ئه‌م به‌مه‌به‌سته‌ پێكهاتووه‌.

 

 

 

پرسیار: دوایین هه‌وڵه‌كانی لێژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئیزدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینییه‌كانی تر به‌ چی گه‌یشتووه‌ و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووتان چییه‌؟

وه‌ڵام: دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌و كاره‌ساته‌ی كه‌ داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وای دا هێنا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لژنه‌یه‌كی باڵای به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌نده‌ پێكهێنا، هه‌ر زوو ئه‌و لێژنه‌یه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ و داكیۆمێنته‌كان سه‌نته‌رێكی له‌ دهۆك دروست كرد. ئه‌و سه‌نته‌ره‌ به‌ پێوه‌ر و ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر له‌ ٥ هه‌زار به‌ڵگه‌ی كۆ كردووه‌ته‌وه‌. له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و دیدار و لێكۆلێنه‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ قوربانیان ئه‌نجامی داوه‌. له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاویشیدا ئه‌ لێژنه‌یه‌ بۆ به‌ نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌م پرسه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌ڵگه‌ی گه‌یانده‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ جنێڤ و یه‌كێتی ئه‌رووپا. به‌و ئامانجه‌ی كه‌ دادگای تاواننی نێوده‌وڵه‌تی (ICC) لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانانه‌ بكات. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ دوای ٩ مانگ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی عێراق ئه‌ندام نییه‌ له‌و دادگایه‌ به‌ لێژنه‌كه‌یان راگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ناتوانن لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌یسه‌ بكه‌ن. بۆیه‌ لێژنه‌كه‌ بیری له‌ ئه‌لته‌رناتیڤ كرده‌وه‌ و بڕیاریدا كار له‌سه‌ر دادگایه‌كی تایبه‌ت بكات. تا كو ئه‌و به‌ڵگانه‌ سوودی لێوه‌ربگیرێت و تاوانباران به‌ سزای خۆیان بگه‌ن. له‌ پاڵ ئه‌وشدا سێ گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ له‌و سنووره‌دا هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی ١٠٠ رووفاتی تێدا بووه‌ و ئه‌وانه‌ش به‌ڵگه‌ی باشن بۆ به‌ سزاگه‌یاندنی تاوانباران. هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌ردوو حكوومه‌تی ئه‌مریكا و به‌ریتانیای كرد بۆ ده‌ركردنی بڕیاری ٢٣٧٩ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ رۆڵی باشینا هه‌بووه‌. هه‌روه‌ك سوپاسی تیبه‌تی كۆنگریسی ئه‌مریكای كرد تایبه‌ت به‌و بڕیاره‌ی كه‌ جه‌ند رۆژی رابردوو تایبه‌ت به‌و پرسه‌ ده‌ریكردووه‌.

 

 

 

پرسیار:  داواكاریتان له‌ به‌ریتانیا و ئه‌مریكا چییه‌؟

وه‌ڵام: سه‌ره‌تا سوپاسی ره‌ڵیان ده‌كه‌م له‌ ده‌ركردنی بڕیاری ٢٣٧٩ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پێكهێننی ئه‌و تیمه‌ تایبه‌ته‌ی كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ تاوانه‌كانی ده‌ستی داعش پێكهێنراوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم خان. داواكارین رۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و لێژنه‌ی باڵا بوونیان هه‌بێ له‌و تیمه‌ی كه‌ كه‌ریم خان پێكی هێناوه‌ هه‌روه‌ها سوود له‌و به‌ڵگانه‌ وه‌ربگرن كه‌ له‌ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كۆ كراوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌ دیداره‌كانمان هه‌م كاتێك له‌ ئه‌مریكا بینیمان و هه‌م لێره‌ش كه‌ میوانداریمان كرد، ئه‌و راستته‌مان خسته‌ به‌ر دیدی كه‌ریم خان و ئاماده‌یی خۆشمان نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی. داواكاری دووهه‌ممان، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ دامه‌زراندنی تاقیگه‌یه‌كی ناسینه‌وه‌ی رووفات (DNA) چونكه‌ ئێمه‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ هه‌زار قوربانی جینۆسایمان هه‌یه‌ و زۆربه‌ی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌ش نه‌ناسێنراوه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ پێویستمان به تاقیگه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی تاقیگه‌ی كۆسۆڤۆ. به‌ پێداویستی و كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتوو. هه‌روه‌ها عێراق ناچار بكه‌ن هاوكار بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ونبووان. داواكاریی سێیه‌ممان، ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ به‌سه‌ر گه‌لی كورد دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش به‌وه‌ ده‌كرێ پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت یان سه‌روه‌ری بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

 

 

 

پرسیار: عێراق تا چه‌ند هاوكاریتان ده‌كات بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان؟

وه‌ڵام: هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ داوامان كردووه‌ به‌ گوێره‌ی یاسای ژماره‌ ٥ی ساڵی ٢٠٠٦، هه‌ماهه‌نگ بین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان، داوامان كردووه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌ییان هه‌بێت له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان به‌ تاینه‌تی رێكخراوه‌ی ICMP، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر مۆركێكی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڵگه‌كان پشت راستتر بن و به‌شدار بن. به‌ڵام حكوومه‌تی عێراقی هه‌ماهه‌نگ نه‌بووه‌. 

 

 

 

پرسیار: سه‌باره‌ت به‌ گله‌یی خه‌ڵكی شنگال كه‌ ده‌ڵێن حكوومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تی شنگالی نه‌كردووه‌، چی ده‌ڵێن:

وه‌ڵام: له‌و كاته‌ی كه‌ ئێمه‌ دوای شه‌ڕه‌ داعش ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر ئه‌و سنووره‌ هه‌بوو، به‌ جددی كارمان له‌سه‌ر پرسی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان كرد و جه‌ند گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵمان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ جه‌ند گۆڕێكیشمان به‌ هاوكاری ICMPده‌ستنیشان كردووه‌. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌لاتی ئێمه‌دا نییه‌. ئه‌گیان ئێمه‌ درێغیمان نه‌كردووه‌.

 

 

 

پرسیار: پێتان وایه‌ خه‌ڵكی لێقه‌وماوی شنگال و ئه‌و سنوره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان؟

وه‌ڵام:  بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ك داوام كرد خه‌ڵك پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌سزا گه‌یاندنی تاوانبارن پێك بهێنرێت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بێته‌ دی، دوای ئه‌وه‌ پێویستمان به‌ سێ شتی سه‌ره‌كی ده‌بێت، كه‌ بریتین له‌، ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی واته‌ پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، بونیادنانه‌وه‌ی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی. ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر متمانه‌ لای خه‌ڵك دروست بكه‌ینه‌وه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و ناوچانه‌. 

 

 

 

 

پرسیار: هاوكارییه‌ نێوده‌ڵه‌وتییه‌كان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن كه‌ به‌ پرسی ناساندنی جینۆسای كراوه‌؟

وه‌ڵام: ئه‌م بابه‌ته‌ دوو ره‌هه‌ند له‌ خۆی ده‌گرێ، ره‌هه‌ندی سه‌ربازی و سیاسی، بۆ ئه‌مه‌ سوپاسی ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاته‌ زلهێزه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام لایه‌نی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی كاری بۆ كراوه‌ و خه‌ریكی كاركردنین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵام ماوێتی. هیوادارین كاری زیاتری له‌سه‌ر بكرێت. 

 

 

 

 

پرسیار: چه‌ند له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ باست كرد، په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ؟

وه‌ڵام: وڵاته‌ زلهێزه‌كان به‌ تایبه‌تی به‌ریتانیا رۆڵی له‌ ره‌نگڕێژكردنی نه‌خشه‌ی عێراق هه‌بووه‌ له‌ كۆنه‌وه‌، ده‌توانن ئه‌و به‌ربه‌سته‌ لابده‌ن. ئه‌و بابه‌تانه‌شمان له‌ دیداره‌كاندا ئاماژه‌ پێكردووه. 

 

 

 

 

پرسیار: سه‌باره‌ت به‌ دوایی كاری ‌ لێژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئیزدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینییه‌كانی تر؟

وه‌ڵام: له‌ دوایی سه‌ردانماندا بۆ به‌ریتانیا ئاماده‌ی دیبه‌یتێك بووین كه‌ له‌و وڵاته‌ ساز كرابوو هه‌روه‌ها دیدارمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجام دا و هه‌مان ئه‌و داواكارییانه‌مان خسته‌ به‌ر دیدی به‌ڕێزیان كه‌ له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی پێشوودا ئاماژه‌مان پێكرد. شاندی هاوڕێمان تیشكیان خسته‌ سه‌ر لایه‌نه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پرسی تاوانه‌كانی داعش وه‌ك ده‌ستدرێژی سێكسی و ئاواره‌بوون و باری ده‌روونی رزگاربووان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سنووره‌كه‌ دوای داعش. چه‌ندان دیداری تریشمان ئه‌نجام دا.

 

 

 

 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت