العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی لە پارێزگاری ھەڵەبجە کرد
18/12/2018 09:14 ص

پێش نیوەرۆی رۆژ ١٧/١٢/٢٠١٨ بەرێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی لە بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری ھەڵەبجە و شێخ کاوە جێگری پارێزگار کرد.

لەو دیدارەدا پارێزگاری ھەڵەبجە ئاماژەی بەوە کرد کە لەدوای دەست بەکاربوونی وەکو پارێزگای ھەڵەبجە و لە درێژەی کۆبوونەوەکانیان یاداشتێکدا ئامادە کردە و پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەکەن بۆ زیاتر خزمەت کردنی ئەو شارە و خەڵكەکەی.

ھەروەک رایگەیاند کە ئەوان لە بەرنامەکەیاندا کار لەسەر سێ ئاست کار دەکەن ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ئاستی نێو دەوڵەتی.

داوای لە بەرێز وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئەو بەشانەی تایبەتە بە وەزارەتەکەی ھاوکار بێت و داوای کرد لە رۆژێکدا لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی گردوونەوەیەک ئەنجام بدرێت و پەیامێکی ھەمەلایەن بە جیھان بگەێنن .

لەلایەن خۆیەوە دوای ئەوەی پیرۆزبایی دەست بەکار بوونی لە پارێزگای ھەڵەبجە کرد، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پشتگیری خۆی بۆ کارەکانی پارێزگاری ھەڵەبجە دەربری و ئامادەیی وەزارەتی بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی ئەو شارە نیشاندا. بەڵێنی دا داواکاری ناو ئاداشتەکە بە زوترین کات ولام بدەنەوە دوای ئەوەی دراسەتی دەکەن.

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا بابەتی چارەسەر کردنی دەستەبەر کردنی زەوی بۆ کەسوکاری شەھیدان لە سنورەکە و گرفتی منداڵە ون بووەکان و سۆراغ کردنیان و چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی و ئەنجام دانی پشکنین بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی چەند تەوەرێک بوون ھەڵوەستەیان لەسەر کرا و بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆر کرا.




ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت