العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پەرلەمانی بریتانیان ئامادەی دیبیتەێکی تایبەت بە جینوساید بوو
04/12/2018 04:18 م

لە رۆژی ٢٦/١١/٢٠١٨ بەڕێز محمود حاجی صالح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ناساندنی جینوسایدی کوردانی ئێزیدی و پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینەکانی تر، بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵاو بە بانگێشتی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بریتانیا گەیشتە بریتانیا و ئامادەی دیبێتێک بوو کە بۆ باس کردنی پرسی جینوساید لە ھۆڵی پەرلەمانی بریتانیا بە ھەماھەنگی گروپی سەرجەم پارتەکانی پەلەمان و سەنتەری ئوپۆزسیون لە زانکۆی پوڵتن و سەنتەری دراساتی رۆژھەڵاتی ناوەراست رێکخرابوو. 
لەو دیبیەیتەدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی لیژنەی باڵا بابەتێکی بەناوی( جینۆساید و لێپرسینەوە و دادپەروەری ) پێشکەش کرد.

لەو بابەتەدا کە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی بریتانیا و کۆمەلێک لە ئەندامانی پەرلەمان و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتی و رەوەندی کورد ئامادەی بوون ، باسی لە گەورەیی ئەو مەرگەسات و تاوانانە کرد کە دژی خەڵکی بێ دفاعی کوردانی ئیزیدی کراوە و تیشکی خستە سەر رۆڵی حکومەت و پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا.

ھەروەک ئاماژەی بە کارەکانی لیژنەی باڵا کرد و تیشکی خستە سەر ئەو دەستەیەی کە لیژنەکە بۆ لێکولینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوان و وەرگرتنی وتەی شاھید حاڵەکان پێکی ھێناوە. 

لە تەوەرێکی تری وتەکانیدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان تاوانەکانی داعشی بە جینوساید ناوبرد و تیشکی خستە سەر رەگەزەکانی جینوساید و راگەیاند کە سەرجەم رەگەزەکانی جینوساید و کۆمەڵکوژی لە تاوانەکانی داعش بەدی دەکرێت.

ھەورھا بە گرنگەوە باسی لە کۆی ئەو بەڵگانە کرد کە تاکو ئێستا لە سەنتەری لێکوڵینە و کۆکردنەوە بەڵگەکان کرد و راگەیاند کە زیاتر لە ٥٠٠٠ بەڵگە بە فۆرمێکی نێو دەوڵەتی کۆکراوەتەوە و بۆ دادگا ئامادەن.

لە لایەکی ترەوە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان باسی لە بڕیاری ٢٣٧٩ ی ئەنجومەنی ئاسایش کرد و بەگرنگ وەصفی کرد.

ھەروک ئاماژەی بەو دیدارە کرد کە وەکو سەرۆکی لیژنەی باڵای جینۆسایدی کوردانی ئیزیدی و پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینەکان لەگەڵ بەرێز کەریم اسعد خان سەرۆکی تیمی بەبەڵگە کردن و دادپەروەریە لە ئەمریکا ئەنجامی داوە و دواتری لە کوردستان پێشوازی لە خۆی و تیمەکەی کردوە بە گرنگەوە باسی لە گرنگی ئەو تیمە کرد و داوای لە پەرلەمانی بریتانیا و کەسایەتیە یاسایی و سیاسیەکان کرد رۆڵی زیاتر بینن بۆ کارا تر کردنی ئەو تیمە و بەپێویستی زانی حکوومەتی ھەرێم و لێژنەی باڵا بەشدار بن لە پێکھاتەی ئەو تێمە. 

ھەروەک داوای لێکردن ھەوڵی زیاتر بدەرێت بۆ دامەزراندنی دادگایەکی تایبەتی نێو دەوڵەتی تاکو لێکولینەوە لەو دۆسێیانە بکات کە تایبەتە بەو تاوانانەی دژی کوردانی ئیزیدی و پێکھاتە ئاینی و نەتەوەکانی تری وەک کریستیان و کاکەیی و شەبەک ئەنجام دراوە.

دواتر ھەر یەک لە بەرێزان کاروان جەمال تاھیر نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بریتانیا و د. سامی ئەندامی لیژنەی باڵا و شێری تاڵەبانی سەرۆکی رێکخراوی سدیس ..... بابەتیان پێکەش کرد.

شێری تالەبانی لە وتەیەکدا باسی لە چۆنیەتی گەڕانەوەی ئاشتی و  سەقامگیری بۆ شەنگال و دەوروبەری کرد و داوای کرد کە گرینگی زیاتر بە باری دارایی و ئاوەدانی ئەو سنوورە بدرێت.
ھەروەک بە گرنگەوە باسی لە چارەسەری دەروونی ژنان و ئافرەتانی کوردانی ئیزیدی کردەوە بۆ ئەمەش ھاوکاری ریکخراوەکان بکرێت. 

ھەروەھا تەئکید لە پێویستی دروست کردنی دادگایەکی تایبەت کردەوە بۆ بەدادگا گەیاندنی تاوانبارانی تاوانەکانی جەنگ و تاوانی جینۆساید لەو دادگایە سزای خۆیان وەرگرن.
دوای نیوەرۆی ھەمان رۆژ بەرێز مەحمود حاجی صالح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ناساندنی جینوسایدی کوردانی ئیزیدی و پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینەکانی تر بە یاوەری وەفدی ھاورێی سەردانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرد و لەلایەن بەرێز ئەلی ستێر بێرت وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی بریتانیا پێشوازی کران.

لە دیدارێکدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کورتەیەکی لەبارەی ئەو تاوانانە پێشکەش کرد کە داعش دژی پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینەکان لە عێراق ئەنجامی داوە و تیشکی خستە سەر ئەو ھەوڵانەی نراوە بۆ بەنێو نەتەوەیی کردنی ئەو تاوانە.

لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە باسی لە دۆستایەتی خوێ و حکومەتی بریتانیای بۆ گەلی کوردستان کرد و راگەیاند لەو کاتەش کە پەرلەمانتاری ولاتەکەی بووە و ئیستاش وەزیرە بە گرنگەوە دەروانێتە  کێشەی گەلی کوردستان.

ھەروەک بەگرنگەوە گوێی بۆ ئەو لایەنانە کرد کە لەلایەن وەفدەکە خرانە روو و دوپاتی کردەوە کە ھەولێ جدی و زۆرتر دەدەن بۆ کارەکانی لیژنەکەیان
 
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت