كرێی خوێندنی كچ و كوڕی شههیدان خهرج كرا
25/11/2018 09:46 م
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەست بە دابەش کردنی کرێی خوێندنی ٢٠١٦_٢٠١٧ ی کور و کچی شەھیدان و زیندانی سیاسی دەکات
دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بڕیارە بەیانی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەھیدان و بەڕێوەبەرایەتی زیندانیانی سیاسی دەست بە خەرجکردنی تێچووی خوێندنی کور و کچی شەھیدان بکرێت.
لەم رووەوە ئهحمهد مام رسوڵ بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری لە وەزارەتی شەھیدان رایگەیاند لە سەرەتادا قەرزی ئەو زانکۆ پەیمانگا و قوتابخانانە خەرج دەکەن کە پارەی خوێندنیان بۆ ئەو ساڵ لەسەر وەزارەتە و لە خوێندکارانیان وەرنەگرتووە دواتریش پارە بۆ ئەو خانەوادانە خەرج دەکەن کە خۆیان پارەیان داوە.
مام رسوڵ وێڕای سوپاس کردنی ئەو زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانانەی پشوو درێژ بوون لە وەرگرتنی پارە دڵنیایی بە کەسوکار و رۆڵەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دا کە لە چەند رۆژی داھاتوو سەرجەم کرێی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠١٦_٢٠١٧ خەرج دەکرێ.
سەبارەت بەو برە پارەش کە رەزامەندی لەسەر دراوە گوتی، "ژمارەی ئەو کور و کچی شەھیدان و زیندانی سیاسی کە رەزامەندی بۆ کراوە ژمارەیان ٥ ههزار و ٥٩٨ خوێندکار و قوتابیان کە بڕی پارەکەیان دەکاتە ١٦ ملیار و ٨٨٥ ملیۆن و ٤٥٠ ههزار دینار.
|