العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
یادی ٣٠ ساڵەی ئەنفالکردنی خەڵکی خۆڕاگری بادینان له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ چوو
01/09/2018 09:32 م

یادی ٣٠ ساڵەی ئەنفالکردنی خەڵکی خۆڕاگری بادینان له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ چوو 


بە بەشداری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان مەحموود حاجی ساڵح و بەرپرسانی سیاسی و حکوومی و نوێنەر و کونسولی وڵاتانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان و خانەوادە و کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان، ڕێوڕەسمی یادی (٣٠) ساڵەی ئەنفالی دەڤەری بادینان و بەخاکسپاردنی ١٣ ڕوفاتی شەھیدانی ئەنفال لە (قەڵای نزارکێ) لە شاری دھۆک بەڕێوەچوو.

له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان مه‌حموود حاجی ساڵح وتارێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند: '' په‌لاماره‌کانی ئه‌نفال له‌ ٢٣ی شوباتی ١٩٨٨ه‌وه‌ لە میانەی شەش مانگ و بە هەشت قۆناغ هەموو ناوچەکانی دۆڵی جافایەتی، ناوچەی قەرەداغ، گەرمیان و حەوزی زێی بچوک، بالیسان و خۆشناوەتی کردە ئامانج و سەرەڕای خاپورکردن و سوتاندنی هەموو ئاواییەکانی ئەو ناوچانە، هەزاران هاوڵاتی مەدەنیش کە ژمارەیەکی زۆریان ژن و منداڵ و پیر بوون دەستبەسەرکران و پاشان بەشی هەرە زۆریان بێ سەروشوێن کران.''

مه‌حموود حاجی سالح گوتیشی: '' بەپێی بەڵگەنامەكانی بەعس کە پاشان لەلایەن خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستانەوە دەستیان بەسەردا گیرا، سنوری شاڵاوی ئەنفالی بادینان سنورێکی فراوان و ئەو هێزانەی بۆ گرتنی ناوچەکە دانرابوو هێزێکی یەکجار گەورە و زەبەلاح بوو. سنوری عەمەلیاتی ئەنفالی بادینان لە باکوری رۆژئاواوە لە زاخۆ هەتا ئامێدی درێژ ببۆوە، لە باشورەوە شێخان و لە رۆژهەلاتیشەوە ئاكرێی دەگرتەوە. بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانەش هێزەکانی سەر بە فەیلەقی پێنج و تەنانەت هێزەکانی سەر بە فەیلەقەکانی سێ و شەش ‌و حەوت لە ناوچەی فاو و باشوری عێراقەوە بە هەموو فیرقەکانیانەوە گوازرانەوە بۆ بەشداریکردن لە شاڵاوەکەدا.''

له‌ درێژه‌‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند: ''لە دوا هەوڵەکانی وەزارەتمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش گفتوگۆکردنە لەگەڵ حکومەتی ئیتیحادی بەمەبەستی جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٢ی دەستوری عێراق کە زامنی چاودێریکردن و پێدانی منحە و ئیمتیازاتی شایستە و قەرەبووکردنەوەی سەرجەم کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسییە و هەوڵەکانمان خەریکە ئەنجامی کۆتایی دەبێت''.



ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت