العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
یەکەم کۆبوونەوەی تایبەت بە یادی ٣٠ ساڵەی کیمیاباران کردنی ھەڵەبجە بەڕێوە چوو
28/01/2018 11:23 م

پێشنیوەرۆی رۆژی ٢٨/١/٢٠١٨ بە سەرپەرشتی بەڕێز محمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و وئه‌نفالکراوان و ئامادە بوونی پارێزگاری ھەڵەبجە و قایمقام و سەرۆکی شارەوانی و رێکخراوی کیمیابارانی ھەڵەبجە یەکەم کۆبوونەوەی ئامادەکاری یادی ٣٠ ساڵەی کیمیاباران کردنی ھەڵەبجە بەڕئوە چوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا پرسی یادکردنەوەی ٣٠ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە و میکانیزمی یادەکە و سوود وەرگرتن لە گرفتەکانی ساڵانی پێشوو و بەرنامەی یادەکە کرا.

وەزیری کاروباری شەھیدان دەستخۆشی لە ئیدارەی پارێزگاری ھەڵەبجە کرد و تەکیدی کردەوە کە دەبێ یادەکە له‌ ئاست قوربانیدانی شاری ھەڵەبجە بێت و سوود لە کەموکوڕی یادەکانی ساڵانی رابردوو وەرگرن. 

دواتر گفتوگۆ لەبارەی بەرنامە و کات و ساتی یادەکەو پێشوازی کردن لە کەسانی بیانی و دابەش کردنی ئه‌رکەکان.

دواتر وەزیری کاروباری شەھیدان و ئه‌نفال کراوان سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدانی ھەلەبجەی کرد و گوێی لە پێویستی و داواکاری کارمەندانی ئه‌و بەڕێوەرەبەرایەتییە
لەکوتایی سەردانیدا بو ھەڵەبجە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئه‌نفالکراوان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی ھەڵەبجەی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا شێوازی بەشداری کردنی زانکو لە رێگای ئه‌نجامدانی پانێل و سمینار لەو یادەدا.

لە بەشیکی تری کۆبوونەوەکە باس لە کردنەوەی سەنتەری تۆژینەوەی جینۆساید و دانانی پرسی جینۆساید لە پرۆگرامی خوێندنی زانکۆ و گرفتی كرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەھیدان لە زانکوکاندا.
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت