العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە کۆنسولی ئەڵمانیا
21/08/2017 03:01 م

 

پێش نیوەڕۆی رۆژی ٢١/٨/٢٠١٧ بەرێز محمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد  لە بەرێز کورت گیۆرگ شتوکل شبیلک کۆنسولی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان

 

لە دیدارێکدا دوای ئەوەی پیرۆزبایی لە کۆنسولی ئەڵمانیا کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەکو کۆنسولی وڵاتەکەی لە ھەرێمی کوردستان، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئەو خاڵانەی بەبیر ھێنایەوە کە لە رابردوودا لەگەڵ کۆنسولخانەی ئەڵمانیا وەکو داواکاری پێشکەشی کردبوو. لەوانە ھاوکاری کردنی ھەرێمی کوردستان بۆ جولاندنی کەیسی جینۆساید لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی داوای کرد ئەڵمانیا کە ئەندامە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ICC کار بۆ جولاندنی کەیسی جینۆساید کردنی کوردانی ئیزیدی بکات و ھاوکاری کردنی وەزارەتی شەھیدان بۆ دامەزراندن و مۆزەخانەی تایبەت بە بەڵگەنامە و دیکومێنتەکان، بەکار خستنی نەخۆشخانەی تایبەت بە کیمیاباران لەبەر ئەوەی زیاتر لە ٦٠٠٠ بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی پێویستیان بە چارەسەر ھەیە.

لەگەڵ ھاوکاری کردنی ھەرێمی کوردستان بۆ دروست کردنی تاقیگەی تایبەت بە پشکنینی DNA و ھاوکاری کردن بۆ دۆزینەوە و ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان  داوای کرد ئەڵمانیا ھاوکار بێت بۆ ریشەکێش کردنی فیکری توندڕەوی داعش و وشک کردنی سەرچاوە داراییەکانی ئەم رێکخراوە.

لەلایەن خۆیەوە کۆنسولی گشتی ئەلمانیا جەختی لە ھاوکاریکردنی وڵاتەکەی بۆ ھاوکاری کردنی عێراق و ھەرێمی کوردستان کردەوە و راگەیاند کە وڵاتەکەی لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین ھاوکاری پێشکەش بە عێراق و کوردستان کردوە لە شەڕی دژی داعشدا و جەختی کردەوە کە بریتانیا سەرقالی پرۆژەیەکە بۆ کارکردن لەسەر ناساندنی جینۆسایدی کوردانی ئیزیدی لە ئەنجوومەنی ئاسایش و ھەرچەندە ئەلمانیا ئەندام نییە بەڵام پشتگیری تەواوی بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی جینۆساید دەکات.

لە کۆتایی دیدارەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر پتەو کردنی ھاوکاری و ھەماھەنگی نیوانیان کردەوە.

 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت