العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
پرۆژەی ئاشتی كۆمەڵایەتیان لەگەڵ وەفدێكی ئەلمانی تاوتوێ کرا
23/01/2018 01:50 م

 

پێش نیوەرۆی رۆژی ٢٣/١/٢٠١٨ بەڕێزان محمود حاجی صالح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و دكتور یوسف گوران وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوە زانستی لە دیوانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشوازیان كرد لە هێلینا ماكس قونصلی گشتی ئەلمانیان بە وەكالەت لە هەرێمی كوردستان كە هاورێیەتی هەردوو پرۆفیسور دكتور ئەندریاس سلماسی و دكتور مارتن ئورت كرد،
لە سەرەتایی دیدارەكەدا وەفدی مێوان ئاماژەیان بە ناوەرۆكی پرۆژەیەك كرد بەناوی ئاشتی كۆمەڵایەتی و چۆنیەتی هاوكاری كردن وەزارەت لە روی دابین كردنی شارەزای بواری موزەخانە و بەرێوەبەردنی و نیشاندانی تاوانەكان بە تایبەتی تاوانەكانی دەستی تیرۆرستانی داعش. 
دوای ئەوەی رۆڵی هاوكاری ولاتی ئەڵمانیا لە هاوكاری كردنی هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كورتەیەكی لەبارەی ئەو تاوانانە خستەر روو كە لە رابردوو لەسەر دەستی رژێمی لەناووچوی عیراق و دواتر لەلاین تاوانبارانی داعش دژی گەلی كوردستان ئەنجام دراوە، بۆ بە دی هێنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی بەپێویستی زانی ماف بگەرێندرێتەوە بۆ قوربانیان، روونی كردەوە كە ١٧ كەیسی تایبەت گەلی كوردستان لە دادگای باڵای عیراق بوونی هەیە و ٦ كەیسیان وەكو جینوساید پێناسە كراوە، جێبەجێ كردنی مادەیی ١٣٢ی دەستوری عیراقی بۆ ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و گێرانەوەی ماف بۆ قوربانیان بە گرنگ لەقەلەم دا.
بە گرنگەوە باسی لە پێویستی بنیادنانی مونۆمینت و موزەخانەی تایبەت بەو تاوانانە كرد و هیوای خواست بتوانن لەو رووەوەو هاوكاریان بن و تیشكی خستە سەر ئەو هەوڵانە كرد كە لەو بارەیەوە نراوە.
هەروەك داوای لێكردن هاوكاری وەزارەت بكەن بۆ بەرێوەبەردن و دروست كردنی سەرنتەرە دەروونیەكان و بنیاد نانی خانەی بەساڵاچوانی تایبەت بە كەس وكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان.
لەلایەن خۆیەوە د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی پرسی دروست كردن سەنتەری توێژنەوە تایبەت بە جینوساید لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و هاوكاری كردنی ئەو سەنتەرانەی لە زانكۆكانی گەرمیان و چەرمۆ هەیە رون كردنەوەی تەواوی لەسەر ئامانجی ئەم سەنتەرانە بە وەفدەكە راگەیاندن
بەگرنگەوەی تیشكی خستەر سەر پێویستی هاوكاری كردنی هەرێمی كوردستان بۆ بنیادنانی تاقیگەی تایبەت بە نۆرینی دنا و ئەنجام دانی پرۆسەی بەراورد كردنی نمونەی ئیسكی قوربانیانی ئەنفال و بێسەر و شوێنانی گەلی كوردستان و لەگەڵ خوێنی كەس وكاریان
لە كۆتایی دیدارەكەدا وەفدی میوان هاوكاریان بۆ دابین كردنی راوێژكار بۆ سەنتەری كۆكردنەوەی بەلگە و دیكۆمینَتی تایبەت بە تاوانەكانی داعش نیشاندا و داوایان لە وەزیری كاروباری شەهیدان كرد هاوكاریان بن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ناوبراو لە شاری دهۆك

 
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت