العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دابین دەکرێت
07/08/2017 04:16 م
لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی لێژنەی دابینکردنی یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ کەسوکاری شەهیدان کە لە لایەن وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان مەحمود حاجی ساڵح پێکهاتووە، ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارتی شارەوانی و گەشتوگوزار کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکانی کۆبوونەوەی رابردووی لێژنەکە کرا کە بڕیاری لەسەر درابوو و بەو پێیە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راسپێردرابوو کە زەوی پێویست بۆ پێدانی بە کەسوکاری شەهیدان دابین بکات و ئەرکی دابین کردنی خزمەتگواری و رێگەوبانیش بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردنی سپێردرابوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی شارەوانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان تێدا ئامادەبوون باس لەو بەربەستانە کرا کە لە پڕۆسەکەدا دێتە بەردەمیان و دوایین هەنگاوەکانی خۆیان خستە ڕوو. 
تەوەری دووهەمی کۆبوونەەوەکە گفتگۆ بوو لەسەر ئەم زەویانەی کە رابردوودا لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەزامەندی لەسەر دەرکراوە و شارەوانییەکان پێویستە رێکاری پێویست بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆسەیە و پیدانی بە کەسوکاری شەهیدان تەواو بکەن. لەم بارەیەوە قسەلەسەر گۆڕینی ناونیشان زاوییەکان لە زەوی و زاری کشتوکاڵی (اضفاء) بۆ زەوی نیشتەجێبوون.
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەردوو وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان مەحمود حاجی ساڵح و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار نەورۆز مەولود لەبارەی هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ میدیاکان قسەیان کرد. وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، مەحموود حاجی ساڵح گوتی: "ماوەیەکی زۆرە ئێمە لەگەڵ وەزارەتیی شارەوانی و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەبارەت بەو بڕیارەی کە پێشی دووساڵ دەرچوو لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە کە تایبەتە بە بەخشین و دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش، کۆمەڵێک شووقە هەبوون، بەڵام چونکە پێویستی بە خزمەتگوزاری بوو، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە بە نووسراوێک ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاگادارکردەوە کە پێویستی بە بوودجەیەک هەیە بۆ خزمەتگوزارییەکانی وەک رێگاوبان و کارەبا و ئاو،ئەمەش بەشێکی جێبەجێکرایە و کەی کلیلەکانییاندا بە ئێمە ئەو کات ئێمەش دابەشی دەکەین".
مەحموود حاجی ساڵح گوتیشی: "دەربارەی زەوییەکانیش هەر لەوکاتەوە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کاری کردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا هەموو سەرۆک شارەوانییەکان بەڵێنی ئەوە درا کە چارەسەری کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا زەوییەکان تەرخان بکەن".
سەبارەت بە ژمارەی ئەو شەهیدانەی کە فەرمانی پێدانی زەوی بە کەسوکارەکانییان دراوە، مەحموود حاجی ساڵح گوتی: "سەبارەت بە ژمارەی ئەو شەهیدانەی کە بڕیارە زەوی هەموو ئەو شەهیدانەی پێشوو کە تائێستا زەوییان وەرنەگرتووە بریتین لە ١٠ هەزار و ٦٥٨ شەهید کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە بەڵام لەبەر کەمی زەوی وەریاننەگرتووە بەڵام وەزیری شارەوانی تەئکیدی لەسەر ئەوە کردووە کە لە ماوەیەکی نزیکدا زەوییەکانییان بۆ دابین بکرێت، ئەو کەسانەشی کە زەویان پێنەدراوە بریتین لە ٦ هەزار و ٢٨٠ وارس کە هێشتا فەرمانییان بۆ دەرنەچووە و لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت لە پەیوەندیداین کە لە ماوەیەکی نزیکدا فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەربچێت".
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، نەورۆز مەولوود گوتی: "بە دڵنیایەوە کارەکان پێشتر کرابوون سەبارەت بە شووقەکان ئامادەکراون لە سەرتاسەری هەرێمی کوردساتان کە خزمەتگوزارییەکانییان لە تەوابووندایە و ئەوەی دیکەی کە شووقە نییە ئەوا لە زاخۆ و دهۆک زەوییەکان ئامادەیە و لە قۆناغی تیروپشکە و ئەمڕۆش هەموو سەرۆک شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرەگشتییەکان لیستەکانییان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی زەوییان پێ بدرێت".
نەورۆز مەولوود گوتیشی: "لەناو هەولێر و سلێمانی شووقە ئامادەکراوە بەڵام چونکە لە زاخۆ و دهۆک شوقە نەبووە ئەوا زەوییان پێ دەدرێت، ئەگەر کەسوکاری شەهیدان شوێنەکەیان بە دڵ نەبوو ئەوا دەتوانن لە رێگای شارەوانییەکان شوێنەکانییان بۆ بگۆڕن".
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت