له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تیشكی خسته‌سه‌ر دوا هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌حموود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دوو ته‌وه‌ری كرده بابه‌تی لێدوانی چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن، كه‌بریتی بوون له‌خه‌رجكردنی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ و هه‌روه‌ها دوایین ئاكامی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
سه‌باره‌ت به‌خه‌رجكردنی كرێی خوێندن، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند، خۆشبهختانهحكوومهتی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندییان ده‌ركرد بۆ خه‌رجكردنی بڕی ١٧ ملیار و ٣٠٦ ملیۆن و ٥٥٣ هه‌زار و شه‌شسه‌د دینار بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ كه٥ هه‌زار و ٥٣٠ قوتانی و خوێندكار تیایدا سوودمه‌ند ده‌بن.
له‌ته‌وه‌ری دووهه‌می لێدوانهرۆژنامهنووسییهكهدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی به‌دوا هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان دا و رایگه‌یاند، كاری باش له‌سه‌ر ئه‌م بابهتهكراوهو ئۆمێد ده‌كه‌ین به‌زووترین كات بگاتهدوا قۆناغ و راشیگه‌یاند كهلهئێستا دا كاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌نگاو ده‌نێ و ئّهمش له‌رێگه‌ی نوێنه‌رمان به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بۆ ده‌كه‌ین.