العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە یادی مەرگەساتی (١)ی شوباتی خوێناویدا


بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە یادی مەرگەساتی (١)ی شوباتی خوێناویدا

 

چواردە ساڵ بەسەر مەرگەساتی ١ی شوبات تێپەر دەبێت و لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆدا لە ١/شوبات/٢٠٠٤ لە کاتێکدا جەماوەری گەلی کوردستان سەرقالی تەدارەکی خوشی جەژن و گەردن ئازادی بوون دوژمنانی رووناکی و مرۆڤایەتی و خۆش گوزەرانی بێگوێدانە پیرۆزی ئەم رۆژە ،دەستی رەشی تیرۆریان گەیاندنە ھەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری ھەولێر لە دوو تەقینەوەی خۆکوژیدا کە تەنھا چەند چرکەیەکیان نێوان بوو مەرگیان کردە دیاری جەژن و لە یەک ساتدا ١٠١  لە رۆڵەی گەلەکەمان لە سەرکرد و کادیر و ئەندامی ئەو دوو حزبە کردە قوربانی و  سەدانی ترش بریندار بوون.

 

لە کاتێکدا ئێمە یادی ئەو مەرگەساتە دەکینەوە وەکو وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکیتی نیشتمانی کوردستان و لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەردەم خۆمان بە قەرزاری خوێنی شەھیدان دەزانین و سەری رێز لە ئاست گەورەیی ئەو شەھیدانە و شەھیدانی بەرگری و سەرجەم شەھیدانی کوردستان دادەنوێنین.

 

جەماوەری تێکوشەری کوردستان لە کاتێکدا تاریکی ئاڵارەشەکانی داعش لە کوردستان  بە بەرگری و گیانفدایی پێشمەرگە و خوێنی ئاڵی زیاتر لە١٨٠٠ رۆڵەی گەڵەکەمان لە پێشمەرگە قارەمانەکان تێکشکا، بەلام ئەو بیر و ھزرە ژەھراویەی لەدوای خۆیاندا بەجێیان ھێشتووە تاکو ماوەیەکی دور کاریگەری دەبێت و بەرۆکمان بەرنادات بۆیە کارکردن بۆ کۆتایی ھێنا بە بیری تیرۆرستی دەکەوێتە ئەستۆی  لایەنە پەیەندیدارەکان وتاک بەتاکی ئەم کۆمەڵگایە و کاری دەستەجەمعی بۆ بکەن و ھەوڵی وشک کردنی سەرچاوەکانی ئەو ھزرە تیرۆرستیە بدەن.

 

لەو قوناغە ھەستیارەدا کە گەلەکەمان پێدای تێپەر دەبێت، ھەرێمەکەمان روبەرووی کۆمەڵێ تەحەدا بۆتەوە کە پێویست دەکات وەکو ئەمەکێک بۆ خوێنی شەھیدان، ھەموولایەک بە گیانی ھەست کردن بە لێپرسراویەتی مێژوی سەرشانیان رۆڵ ببینن و بە روحی پێشمەرگایەتی قۆڵی لێ ھەڵماڵن و بە تەبایی و یەکریزی و یەک وتاری ھەموولایەک ناو ماڵی کورد توکمە تر بکەنەوە، ھەم کێشە سیاسیەکان چارەسەر بکەن و ھەمیش بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانە داراییە پشتیوانی حکومەت بین لە جێبەجی کردنی ئەو نەخشە رێگایەی بۆ چارەسەری قەیرانەکان کاری بۆ دەکات لە بەرنامەی جاکسازی.

 

ھەر لەو کاتەدا کە پێشمەرگە بە شاھیدی ھەموو دونیا رۆڵی بوێر و نەبەردی لە کۆتایی ھێنانی مەترسی داعش بینی و لە جیاتی ھەموو دونیا ئەفسانەی داعشی تێک شکاند و بە خوێنی شەھیدانی تۆمارێک لە سەورەری بەدەست ھێنا و روبەرووی سەختی ژیان، خەڵکی و کەلی کوردستانی ومرۆڤایەتی پاراست و بە نوێنەرایەتی ھەموو جیھان شەری بێوێنەی ئەو تاقمە  توندرەوە تیرۆرستیەی ، بۆیە وەکو پابەندیکی ئەخلاقی لەسەر وڵاتان پیوێستە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بن بۆ دەرباز بوون لە ھەموو ئەوقەیرانانەی کە بە ناروا  بەھۆی دەرھاویشتەی ئەم شەرە نەویستراوەی کە بە سەر کەلەکەمان سەپێندرا.

 

لەکاتێکدا برینی کردەوە تیرۆرستیەکان و کۆمەلکوژی خێلی حەمەو وچەندان تاوانی تیرۆرستی تر قەتماغەی گرتبوو و تاوانی یەکی شوباتیان ئەنجام دا، پێمان وایە کە تێرۆر دوژمنی ھەموو بەھا مرۆڤایەتی و ئارامی و ئاشتیە و پێکەوە یانە لە دونیادا بویە پێویستە ھاوپەیمانان و ھەموو نێوەندە (نێو دەوڵەتیەکان) ھەموو توانایەکیان بۆ لێدانی ئەو تاقمە بەکار بێنن و فکر و ئایدولوجییاکەی و سەرجاوە داراییان وشک بکەن ،تاکو نەتوانێ چیتر مەترسی لەسەر ئاشتی و مرۆڤایەتی نێو دەوڵەتی دروست بکات.

 

لەگەڵ ئەوەی کوردستان بە قوناغێکی سەخت و چارەنووسازدا تێپەر دەبێت وەکو وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفال کراوان ھەموو توانایەکمان بۆ پێشکەش کردنی خزمەت بە کەس وکاری سەربەرزی شەھیدانمان و سوکر کردنی باری سەختی ژیان و دەستەبەر کردنی سەرجەم مافەکانیان لەکاردا دەبین، ھەوڵمان خستۆتە کار بۆ ئەوەی ماددەی ١٣٢ دەستۆر جێبەجێ بکرێت و ھاوکاری و سەرپەرشتی کردنی کەس وکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیاسی سیاسی لە بودجەی سیادی عێراق جێگەی بکرێتەوە بەو ھیوایەی بتوانین بە تەواوەتی بژێوی تەواوی کەس و کاری شەھیدان ئەنفالکراوان و زیندانیانسی سیاسی باشتر بکەین، دڵنیای ھەموولایەک دەکەینەوە کە گوزەرانی خانەوادەی شەھیدانمان بە ئەولویتی کارەکانمان دادەنێین و بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان بۆ ئەوەی جیتر خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان بەدەست دواکەوتن و کەمی و نەبوونی موچە کرفتار نەبن.

 

نەمری بۆ شەھیدانی یەکی شوبات و شەھیدانی بەرگری و سەرجەم شەھیدانی کوردستان بەرەو داھاتوێکی پرشکندار بۆ کەلەکەمان

 

وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان

١/٢/٢٠١٨


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت