العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
یادی ٣٤ ساڵەی کۆمەڵکوژی بارزانییەکان


بە ئامادەبوونى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حزبى و حکوومى و هەروەها ژمارەیەکى زۆر لە کەسوکارى ئەنفالکراوان، ٣٤مین ساڵیادى ئەنفالى بارزانییەکان لە دەڤەرى بارزان بەڕێوەچوو. لە رێوڕەسمەکەدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان مەحمود حاجی ساڵح وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد. ئەوە خوارەوە دەقی وتارەکەیە: وتارى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى کاروبارى شەهیدان وئەنفالکراوان لە لایەن بەرێز (محمود حاجى سالح)ەوە لە یادى 34 ساڵەى تاوانى جینۆسایدکردنى بارزانیەکان پێشکەش کرا. بە ناوى خواى بەخشندە و دلۆڤان -کەس و کارى سەربەرزى جینۆسایدکراوانى بارزانیەکان............ -بەرێز جەنابى سەرۆک بارزانى.... -بەرێز سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران کاک نێچیرڤان بارزانى .... -نوێنەرى پارت ولایەنە سیاسیەکان و کۆمەڵى مەدەنى ............... -بەرێزان ئەندامانى پەرلەمان و وەزیر و دام و دەزگاکانى حکومەت... -میوانە بەرێزەکان.................... -ئامادەبووانى بەرێزى 34 ساڵەى جینۆسایدى بارزانیەکان............ ئەم کاتەتان باش...... بە نوێنەرایەتى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران و بە ناوى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە، بە گەرمى بەخێرهاتنى هەموو لایەکتان دەکەین بۆ یادى 34 ساڵەى کۆمەڵکوژى هەشت هەزار ڕۆڵەى سەربەرزى بارزانیەکان، هەر لێرەیشەوە درود بۆ ڕۆحى نەمریان دەنێرین. میژووى خەبات و تێکۆشان و کوردایەتى بارزانیەکان، بەشێکى گرنگ و پرشنگدارە لە مێژووى خەباتى گەڵەکەماندا، هەر لەسەردەمى خوالێخۆشبووان شێخ محمدى بارزان و شیخ عبدالسلام و شیخ احمدى بارزان، لە راپەرین و بزووتنەوەى میللى و شوڕشگیرانەکانى ناوچەى بارزانەوە تا شۆرشى ئەیلول و بارزانى نەمر و دواتریش بەردەوام بوون ودرێغى یان لە خەبات و تێکۆشان نەکردووە، وەک هەموو ناوچەکانى ترى باشورى کوردستان، بۆیە لە ئەنجامى شۆرش و بەرخودانەکانیاندا، حکومەتە یەک لە دواى یەکەکانى عێراق بە گشتى و بەعسیەکان بە تایبەتى، زۆر درندانە پەلامارى خەڵکى بێ دیفاعى بارزانیەکانیان بە چەند قۆناغێک دەست پێکردووە: 1-ڕاگواستن و نەفى کردنى بارزانیەکان لە عێراق و تورکیا لە ساڵانى 1907 تا 1945 لە سەر دەستى عوسمانی و بەریتانیەکاندا. 2- سەرکوتکردنى راپەرینەکانى ناوچەى بارزان دژى فەرمانرەواى عێراق دا لە ساڵى 1945-1960. 3-ڕۆخاندن و ڕاگواستن و کوشتارى ساڵى 1960-1974 کە بەشێوەیەکى سیستماتیک و پلان بۆدارێژراو ناوچەى بارزان بوردمان کراو خەڵکە سڤیلەکەى بوونە قوربانى. 4-ساڵى 1975-1991 کە بە کۆچ کردنى زۆرە مللى و گرتن و جینۆساید کردن بە ناوبانگە ئەویش لە سەردەمى بەعسیەکاندا. بەرێزان.... لە 29-07-بۆ 10-08-1983 بەعسیەکان لە چەند پەلامارێکدا ڕاونان و گرتنى بارزانیەکانیان لە کۆمەڵگا زۆرەمللیەکانى قودس و قادسیە (قۆشتەپە و هەریر و بەحرکە و دیانا) دەست پێکرد، کە تێکرا هەشت هەزار پیاو و مێرد منداڵیان بەرەو ناوەراست و خواروى عێراق ڕاپێچ کران و دواتریش زیندە بە چاڵیان کردن، کە لێرەدا پێویستە ستایشى خەڵکى تێکۆشەرى پارێزگاى هەولێر بکەین کە کوردانە چون بە تەنگ خانەوادەى بارزانیەکانەوە و بە هەموو شێوەیەک هاوکارییان کردن. بەعسیەکان لە مێژووى رەشى فەرمانرەواییاندا، چەندین تاوانى کۆمەڵکوژى و لەناوبردنیان دەرهەق بە گەڵەکەمان ئەنجام داوە، وەک تاوانى ڕاگواستن و لە ناوبردنى کوردانى فەیلى لە هەفتاکان وکیمیابارانى هەڵەبجە و ئەنفالەکان لە هەشتاکان و خاپورکردن و سوتماکردنى کوردستان و چەندین کۆمەڵکوژى تر کە مێژووى پڕ لە شەرمەزارى بەعسیەکان دەسەڵمێنن. میوانە بەریزەکان........... دواى لە گۆڕنانى بەعسیەکان و دامەزراندنى دادگاى تاوانەکان لە بەغدا، چوار کەیسى کوردانى فەیلى و بارزانیەکان و کیمیابارانى هەڵەبجە و ئەنفالەکان و خاپورکردنى سەید ێادق وقەڵادزى کە لە چارچێوەى ئەنفالەکاندا، بە فەرمى لە لایەن دادگاى باڵاى تاوانەکان ناسێنراون، وەسەرجەم زیان و جینوسایدەکانى ترى باشورى کوردستان مەزندەکراوە بە برَى 384 مڵیار دۆلار، و لە مادەى 132ى دەستورى هەمیشەیى عێراقدا هاتووە کە حکومەتى عێراقى فیدراڵ پابەند دەکات کە سەرجەم زیانەکان قەرەبوو بکاتەوە و مینحەى کەس و کارى شەهیدەکانیش بدات، بەڵام تا ئێستا هیچ کارێکیان بۆ جێبەجێکردنى ئەو مادە دەستوریە نەکردووە، هاوشێوەى مادەى 140 و ئەوانى تریش. ئامادەبووانى خۆشەویست........ ئێمە لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، هەمیشە خۆمان بە پارێزەرى ڕاستەقینەى ماف و ئیمتیازاتى کەس و کارى سەربەرزى سەرجەم شەهیدان و ئەنفال کراوان و کۆمەڵکوژى بارزانیەکان و زیندانیانى سیاسى دەزانین ، و بەردەوام لە هەوڵداین بۆ پێشکەش کردنى خزمەتگوزاریە جۆراوجۆرەکان لە بوارەکانى دابین کردنى زەوى و یەکەى نیشتەجێ بون بۆ ئەوانەى تا ئێستا بە هەر هۆیەک بێت بۆیان دابین نەکراوە، چارەسەرى نەخۆشى وارسەکانیان و دابین کردنى خەرجى کرێى خوێندن بۆ رۆڵەکانیان لە قۆتابخانە و خوێندنگە ئەهلیەکاندا، لە لایەکى تریشەوە لە ڕابردودا هەوڵدراوە ڕۆفاتى نەمرەکانمان بگەرێتەوە زێدى خۆیان بەڵام هێشتا ڕوفاتێکى زۆرماوە کە گیروگرفتى دارایى و کیشەى ئەمنى و یاسایى مان لە لایەن حکومەتى عێراقى یەوە بۆ دروست دەکرێت و وەک پێویست هاوکارمان نابن و شوێن و جێگەى ڕۆفاتەکان نادیارن، کە پێویستى بە هاوکارى حکومەتى عێراقى هەیە، بەڵام هەر لە هەوڵ و گفتوگوداین، هەروەها لە ڕووى دابین کردنى مینحە و مووچەکانیانەوە، هەوڵى زۆرمان دا و بە سوپاسەوە بەرێزان سەرۆک و جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانى تر لە حکومەت ، هاوکارى باشمان بون کە لەم بارە دارایى یە خراپەدا هیچ کەم کردنەوە و پاشە کەوتنێک لە مینحە و موچەى کەس و کارى شەهیداندا نەکراوە، و لە سەرەتاى ئەمساڵیشەوە مانگانە گەر پارە هەبۆبیت مینحەکانیان دوانەکەوتوە. و بەردەوام لە هەوڵداین بۆ بەنێونەتەوەیى کردنى جینۆسایدەکانى گەلەکەمان لە دنیاى دەرەوەدا، کە لە ڕوى سیاسى وە بناسرێت و لە داهاتوودا ببێتە زامنکردنى سەربەخۆیى کوردستان و کوردستانمان خاوەن سیادەى خۆى بێت کە چى تر ڕوبەڕوى جینۆساید و لە ناوبردن نەبینەوە. بەرێزان.............. براکانمان لە کوردانى ئێزیدى و پێکهاتەکانى تر دەبینین لە سێ ساڵى ڕابردودا، لە لایەن تیرۆریستانى داعشەوە هەمان مەرگەساتى بەعسیەکانیان دوبارەکردەوە، کە گەر خاوەن دەوڵەت و سیادەى خۆمان بین ، کۆمەڵکوژى و لە ناوبردن بەرۆکمان ناگرن. سەربەرزى بۆ کەس و کارى بارزانیەکان و، نەمرى بۆ شەهیدەکانمان، وسڵاو دەنێرین بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان کە بە خوێنى خۆیان بەرگرى لە خاک وخەڵکى کوردستان دەکەن، وسڵاو لە هێزەکانى هاوپەیمانان و سەرجەم ئەو هێزانەى کە هاوکارمانن و هیواى چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین، وئێوەش هەر شاد و سەرکەوتووبن. محمود حاجى ێالح وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بارزان 31-07-2017 1
ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت