العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان موزەخانەی كەلوپەل و یادگاری شەهیدانی سنووری سۆرانی كردەوە


رۆژی 31/5/2017 لە مەراسیمێكدا بەڕێز محمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوان كە لە سۆران بەڕێوە چوو موزەخانەی كەلوپەل و یادگاری شەهیدانی شەڕی داعشی لە بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران كردەوە.

لە سەرەتای مەراسیمەكەدا كە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد سەرەتا عشقی مەلا بەڕێوەبەری شەهیدان سۆران بەخێرهاتنی میوانانی كرد و ئاماژەی بە بیرۆكەی كردنەوەی موزەخانەكە كرد و رایگەیاند كە كەلوپەلی سەرجەم شەهیدانی شەڕی دژی داعشیان كۆكردۆتەوە كە ژمارەیان 127شەهیدە.

لە وتارێكدا بەڕێز محمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان سەرەتا ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانی خەڵكی دەڤەری سۆران و باڵەكایەتی دا.

هەروەك دەست خۆشی لە بەرێوەبەرایەتی شەهیدانی سۆران كرد كە هەڵساون بە ئامادە كردنی ئەم موزەخانەیە.

هەروەك ئاماژەی بە گرنگی كردنەوەی موزەخانە كرد و هەوڵەكانی وەزارەت لەم بارەیەوە خستە روو و نەشی شاردەوە كە تاكو ئێستا نەتواندراوە موزەخانەیەكی گەورە لە هەرێمی بكرێتەوە هاوشێوەی موزەخانەكان هولوكۆست هەروەك لە میانەی ئەم سەردانانەی ئەنجامی داون بەرچاوی كەوتووە.

لە تەوەرێكی تری گوتەكەیدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەی بە لایەنێك لەو خزمەتگوزاریانە كرد كە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشكەش بە كەس وكاری شەهیدانی دەكات وەزارەتی شەهیدانی بە خەمخۆر و قەرزار باری كەس وكاری شەهیدان لەقەلمدا و هیوای خواست كە بتوانن ئەو ئەركەی لەسەر شانیانە بۆ دابین كردنی ماف و ئیمتیازاتی كەس وكاری شەهیدان جێبەجێ بكەن.

بۆ دابین كردنی یەكەی نیشتەجێببوون بە كەس وكاری شەهیدانی شەری داعش وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەی بە دوایین بریارەكانی لیژنەی باڵای دا بۆ دابین كردنی یەكەی نیشتەجێ بوون كرد كە خۆیان سەرپەرشتی دەكەن.

لەلایەن خۆیەوە كرمانج عزت قائمقامی سۆران لە وتەیەكدا دەست خۆشی لە هەوڵەكانی بەرێوەبەرایەتی سۆران كرد بۆ پیشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و بەگرنگەوە ئاماژەی بە یەكریزی و تەبایی لایەنەكان لە سنوورەكە كرد و تیشكی خستەر سەر دیاردەیەكی دڵخوشكەر كە لە قەزاكەدا رەنگی داوەتەوە كە جیاوازی نەكردنە لەنیوان لایەنە سیاسییەكان و بەیەك چاو سەیر كردنی سەرجەم شەهیدان.

هەروەك داواكاری كەس وكاری شەهیدانی سنوورەكەی بۆ دابین كردنی یەكەی نیشتەجێ بوون گەیاندنە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوان

لە تەوەرێكی تری قسەكانیدا قایمقامی سۆران ئاماژەی بە ئەنجام دانی پرۆژەیەك دا بۆ دروست كردنی دیوار بەندی شەهیدانی سنوورەكە كە لە دەروازەی سۆران دروستی دەكەن و 50% تەواو بووە و ناوی سەرجەم شەهیدانی ئەو سنوورەی لەسەر دەبێت بێ جیاوازی.

دواتر بەڕێز وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و لێپرسراوانی حزبی و حكوومی سنوورەكە موزەخانەكەیان كردەوە و بەشەكانیان بەسەر كردەوە.

دوای تەواو بوونی مەراسیمەكەش بۆ گوێگرتن لە پێداویست و داوای كەس و كاری شەهیدان وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ بەرێوەبەر و كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی سۆران كۆبووە و گوێی لە داوكارییەكانیان گرت.

شایانی باسە سنووری سۆران 127 شەهیدی شەڕی داعشی هەیە و 7دیلیشیان لەبەردەست تیرۆرستانی داعشە و بێ سەرو شوێنن و ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگەی سنوورەكەش لە سەرنگەری بەرگریدان بو پاراستنی گەل و خاكی كوردستان.


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت