العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
بۆ جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان داوای دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت


لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینوسایدی كوردان ئیزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتانی له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خوێیدا بڕیاری دا بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهینانی دادگای تایبه‌ت به‌ جینۆساید له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتان كۆبێته‌وه‌، لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانی تر رۆژی 23/5/2017 له‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان  و نوێنه‌ری نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت كۆبووه‌.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌، به‌خێرهاتنی میوانانی كردو سوپاسی كردن بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی لیژنه‌كه‌یان، هاوكات ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵا به‌ ئه‌ندامانی وڵاتان ناساند.


هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی له‌سه‌رهه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی باڵا پێشكه‌شكردو جیدیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی خسته‌ڕوو بۆ به‌جینوسایدی ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ی داعش كه‌ به‌رامبه‌ر كوردانی ئیزیدی ئه‌نجامی داوه‌ و پێی راگه‌یاندن كه‌ چه‌ندان كه‌یسی یاسایی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ ئاماده‌ن تاكو لیكولینه‌وه‌ی
دواتر محمودحاجی ساڵح سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ له‌ وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و بژاردانه‌ی كه‌ لیژنه‌كه‌ كاری له‌سه‌ر كردوه‌ دوای ئه‌وه‌ی نائومێد بوون له‌وه‌ی كه‌ دادگای باڵای نیوده‌وڵه‌تی ICC  به‌هۆی ئه‌ندام نه‌بوونی عیراق له‌و دادگایه‌ ناتوانێت لێكوڵینه‌وه‌ له‌و كه‌یسه‌دا بكات 
ته‌واوی وته‌ی وه‌زیری شه‌هیدان.
به‌رێزان نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یۆنامی له‌ عێراق و كوردستان...
به‌رێزان كونسوڵانی گشتی ووڵاتانی هه‌میشه‌ ئه‌ندام له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش....
به‌رێز سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كیتی ئه‌وروپا له‌ كوردستان....


میوانه‌ به‌رێزه‌كان.....
به‌ ناوی هاوكارانم له‌ لیژنه‌ی باڵای به‌جینۆساید ناساندنی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی تر, به‌خێرهاتنی گه‌رمی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین و سوپاسی ئاماده‌بوونتان ده‌كه‌ین له‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆماندا, كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرسێكی گرنگی دوای قۆناغی رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش و تێكشكاندنی تیرۆریستان له‌ عیراق و سوریا به‌ گشتی و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی.


بــه‌رێــزان....
ئه‌مه‌ بۆ جاری سێیه‌مه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نێرده‌ و نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌, كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌مان به‌ مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ كونسوڵانی وڵاتانی هه‌میشه‌ ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر پرسی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ تاوانه‌كانی داعش له‌ عیراق و سوریا و وڵاتانی تر هاوشێوه‌ی دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تر.


وه‌ك لای هه‌موومان ئاشكرایه‌, كه‌ دوای هاتنی داعش له‌مانگی 6/2014 و داگیركردنی شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری و دواتر هێرشكردنیان بۆ سه‌ر شاری شه‌نگال و ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ 3/8/2014 و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكۆژی دژ به‌ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ له‌كوردانی ئێزیدی و كریستان و كاكه‌یی و شه‌به‌ك و پێكهاته‌كانی تر كه‌ سه‌ر ئه‌نجام سه‌دان كه‌س كۆمه‌ڵكوژكران و سه‌دانی تریش له‌ ژن و منداڵ و پیرو په‌ككه‌وته‌یان راپێچی زیندانه‌كانی خۆیان كرد و دواتریش وه‌كو دیل و سه‌بایا هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كرا له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعش و منداڵه‌كانیش به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه‌ وه‌ك ئامرازێكی جه‌نگی به‌ كاریان ده‌هێنن وه‌ك درعێك  به‌مه‌به‌ستی خۆكوژی و به‌ زۆر هه‌وڵی گۆرینی ئاینه‌كه‌یانیان داوه‌ كه‌ به‌ پێ ی پێوه‌ره‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌چنه‌ خانه‌ی جینۆسایده‌وه‌.


به‌رێزان.....
بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م تاوانانه‌ و به‌ده‌ست هێنانی دادپه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه‌ پێویستی به‌ هاوكاری و پشتگیری ئێوه‌ی به‌رێزه‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ به‌ داخه‌وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ دادگایه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م كه‌یسه‌ نه‌كردووه‌ نه‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ دادگای ناوخۆیی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیراق ئه‌ندام نییه‌ له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان (ICC) و ته‌نانه‌ت دوای سه‌ردانیكردنی وه‌فدی باڵای لیژنه‌كه‌مان بۆ دادگای ناوبراو و به‌ بیانووی ئه‌م هۆكاره‌ ئاماده‌نه‌بوون هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌م تاوانه‌ بكه‌ن له‌ كاتێكدا دوای ئه‌وه‌ی له‌    17/تموزی/ 1998 و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ (UN) زیاتر له‌ 120 ووڵات ئیمزای بنه‌مای رۆمایان كرد وه‌كو بنه‌مایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی (ICC) بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانانه‌ی كه‌ ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌م تاوانانه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئه‌نجام دراون و جگه‌ له‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌, ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیشیان خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.


 به‌ڵام رێگاچاره‌ی ترمان له‌به‌ر ده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌م كه‌یسه‌ به‌ بێ لیكۆڵینه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌ویش ئه‌كرێت له‌سه‌ر داوای خوودی دادگاوه‌ بێت, یان له‌ لایه‌ن ووڵاتانی ئه‌ندام له‌ دادگاكه‌ یان نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یان ئه‌ندامانی هه‌میشه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م تاوانه‌ بكرێت, بۆ نموونه‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان (ICC) بۆی هه‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكات له‌و كه‌سانه‌ كه‌ تاوانبارن به‌ ئه‌نجامدانی تاوان و به‌رپرسی راسته‌وخۆی تاوانه‌كانن یان ئه‌وانی تر كه‌ راسته‌وخۆ به‌رپرسیارنین وه‌ك پلاندارێژه‌ر یان به‌رپرسن یان هانده‌رن. هه‌روه‌ها ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه‌ یاسای رۆمایان ئیمزاكردووه‌ یان ووڵاتانی هه‌میشه‌ ئه‌ندام له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئه‌توانن داوای لیكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن له‌ هه‌ر كه‌یسێك له‌ چوارچیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان (ICC) بێت یان داوای كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ بكه‌ن بۆ هه‌ر كه‌یسێك.


میوانه‌ به‌رێزه‌كان.....
یاسای (ICC) ئه‌و وڵاتانه‌ی ملكه‌چ كردووه‌ كه‌ هاوكاری ته‌واوی دادگا بكه‌ن له‌ كاتی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ یان كردنه‌وه‌ی هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران ڕاده‌ستی دادگا بكه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ووڵاتانه‌ بن یان هاوڵاتی ئه‌و وڵاتانه‌ بن یان هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ له‌م دادگایه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (ICC) ئاماده‌نه‌بوو لیكۆڵینه‌وه‌ له‌م كه‌یسه‌ بكات, داواكارین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه‌ هاوشێوه‌ی دادگاكانی (تاوانه‌كانی یۆگسلافیای پێشوو و تاوانه‌كانی روانده‌ و كۆسۆفو و بوسنه‌ و هرسیك و ته‌یموری رۆژهه‌ڵات و كه‌مبۆدیا و ره‌فیق حه‌ریری) دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ تاوانه‌كانی داعش له‌ عێراق و سوریا وهه‌ر ووڵاتێكی تر دروست بكات كه‌ داعش تاوانی تێدا ئه‌نجام داوه‌ بۆ دادگایكردنی سه‌ركرده‌كانی داعش به‌ هاوكاری و به‌شداری پسپۆر و شاره‌زا و دادوه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویستی به‌ ووتووێژی به‌رده‌وامی به‌رێزتان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵی له‌ عێراق وه‌ربگیرێت و له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌مان له‌م كاته‌دا جێ به‌جێ نه‌كرا ئه‌وا داواكارین كه‌ هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی له‌ عێراق رازی بكه‌ین بۆ دروستكردنی دادگایه‌كی ناوخۆیی تایبه‌تمه‌ند به‌ تاوانه‌كانی داعش به‌ هاوكاری پسپۆران و شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه‌ كه‌یسێكی نێوده‌وڵه‌تیه‌و تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگی دژ به‌ قوربانیه‌كان ئه‌نجام دراون.


له‌ كۆتاییدا وێرای ده‌ست خۆشیمان له‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێكخستنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌, سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین له‌ پاراستنی خاك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسی زۆرمان بو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌یه‌ كه‌ هاوكاری و پشتگیریمان بوون له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ست هاتوون, سه‌ری رێز داده‌نوێنین بۆ ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه‌ به‌ خوێنی گه‌شی خۆیان تیرۆریستانیان تێكشكاند و له‌ پێناوی ئازادی گیانی خۆیان به‌خشی وهیوای چاكبوونه‌وه‌ی زوو بۆ برینداره‌كانمان ده‌خوازین و دووباره‌ سوپاسی ئاماده‌بوونتان ده‌كه‌ین و هیوادارین بتوانین هاوكارمان بن له‌م هه‌نگاوه‌مان بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه‌ و ئێوه‌ش هه‌ر شاد و سه‌رفرازبن.


پاشان نه‌زمی حزوری كونسلی فه‌له‌ستین له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌كو عه‌میدی دبلوماتكاران له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا تیرۆری به‌ تۆپێكی ئاگرینی خولاوه‌ وه‌سف كرد كه‌ هه‌موولایه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ و به‌ ئه‌ركی ئه‌خلاقی و مرۆیی زانی هه‌موولایه‌ك به‌شدار بن له‌ راگرتنی ئه‌و تۆپه‌ ئاگره‌ی تیرۆر به‌ پێویستیشی زانی كه‌ هه‌مولایه‌ك ده‌نگی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ تجریم كردنی ئه‌و تاوانانه‌ی داعش ئه‌نجامی داوه‌.


دواتر نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ وته‌یه‌كدا به‌پێویستی زانی لیژنه‌ی باڵا بانگێشتی ئه‌و كۆنگره‌ نێو ده‌وڵه‌تیانه‌ بكرێت كه‌ به‌ مه‌به‌ستی باس كردنی دژایه‌تی كردنی تیرۆر ده‌به‌سترێك و به‌لێنی دا هه‌موو توانا یاساییه‌كانی خۆی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بخاته‌ كار.


له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كونسلی فه‌ره‌نسا له‌ وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌ سه‌ر كۆنگره‌ی باریس كه‌ ساڵی 2015 تایبه‌ت به‌ تیرۆر ئه‌نجام درا و روونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ سێ رووه‌وه‌ باسی تیرۆری تێدا كرا ئه‌وانیش لایه‌نی مرۆیی و سیاسی و یاسایی بوو دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ له‌و كۆنگره‌یه‌دا باسی دادوه‌ری تێدا كرا.


نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند: به‌یانی له‌ مه‌دریدی پایته‌ختی ئسپانیا كۆنگره‌یه‌كی هاوشێوه‌ بۆ ته‌ئكید كردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی كۆنگره‌ی پاریس ده‌به‌سترێت .
له‌ وته‌یه‌كدا رویدا الحاج نێره‌ی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ یونامی پشگیری سیاسی بۆ ئه‌م كه‌یسه‌ی ، كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ و دیكۆمین كردنی تاوانه‌كان كاركردن له‌سه‌ریان به‌ گرنگ له‌قه‌له‌مدا و هیوای خواست كاری جیدی له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌وه‌شی روون كردنه‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌كان كاری له‌سه‌ر كردوه‌ و هه‌روه‌ك له‌ مانگی 6 ی 2014 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ له‌وانه‌یه‌ تاوانی جینوساید ئه‌نجام درابێت ، گوتیشی كه‌ ده‌لێین له‌وانه‌یه‌ مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ گومانمان هه‌بێ به‌لگۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ ده‌بێ له‌لاین دادگایه‌كی تایبه‌ت بكرێت.


تیشكی خسته‌ سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گرنگیش كه‌ یونامی كاری له‌سه‌ر ده‌كات بۆ دادپه‌روه‌ری و پشتگیری یونامی بۆ كاری لیژنه‌كه‌ دوپات كرده‌وه‌
له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌رێز رامناسنن باكرشنن نوێنه‌ری ێندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرووه‌كان بۆ نیشته‌جێ كردن له‌ وته‌یه‌كدا نێوه‌نده‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌ قه‌رزارباری قوربانیان و زیندوانی ئه‌و تاوانانه‌ له‌قه‌له‌م دا كه‌ داعش ئه‌نجامی داون و به‌ ئه‌ركی هه‌موولایه‌كی زانی پشتگیری رزگار بوان بكرێت به‌تایبه‌تی و روونی كرده‌وه‌ كه‌ رێكخراوه‌كه‌یان تاكو ئیستا له‌ رێگای سه‌نته‌رێكه‌وه‌ هاوكاری 1000 كه‌سی كردوه‌ رزگار بووی شه‌ڕی داعشی كردوه‌ و به‌پێویستی زانی زیاتر هاوكاری پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ بكرێت.


رایگه‌یاند: هه‌موولایه‌ك كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت تاوانكارانی ئه‌و جینۆسایدانه‌ی داعش ئه‌نجامی داوه‌ بدرێنه‌ دادگا و به‌سزای خۆیان بگه‌ین به‌ لیژنه‌كه‌شی راگه‌یاندن كه‌ ده‌كرێ پشتیان پێ ببه‌ستن و هاوكاری به‌رده‌وامیان ده‌بن


له‌كۆتاییدا ئه‌و بژاردانه‌ خرانه‌ روو كه‌ لیژنه‌ی باڵای جینوسایدی كوردانی ئیزیدی و پێكهاته‌كان تر گه‌ڵاڵه‌ی كردوون و رای ئه‌ندامانی ولاتانی له‌سه‌ر وه‌رگیراو داوایان لێكرا پشگیری ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن.


نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و نوێنه‌ری یونامی داوای له‌ لێژنه‌ی باڵا كرد له‌ داهاتوێكی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت بۆ ئاگادار بوون له‌ ئامانج و دوا هه‌نگاوه‌كانی كاری لێژنه‌ی باڵا و میكانیزمی چۆنیه‌تی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كرد بۆ سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كانیان.


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت