العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
بەشی یەكەمی كەل و پەلی گۆرە بەكۆمەڵەكانی ئەنفال كراوەكان گەرێندرایەوە هەرێمی كوردستان


بە ئامادە بوونی بەرێز محمود حاجی صالح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی ، پێش نیوەرۆی رۆژی 16/2/2017 لە رێگای فروكەخانەی سلیمانی نێو دەوڵەتی كەل و پەلی و جێماوەی ئەنفالكراوەكان كە لە رابردوودا روفاتەكانیان هێندرابوونەوە هەرێمی كورستان گەێندرایەوە هەرێمی كوردستان.
لە دوای وەرگرتەوەی و لە پرێس كۆنفرانسێكدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەی بەو كەڵ و پەلانەدا و رایگەیاند: ئەم كەڵ و پەلانە گرنگی ئاسایی و نیشتمانی خۆی هەیە و سەروەتێكی گەڵەكەمانە بەڵگەن بۆ ئەنجام دانی ئەو تاوانی ئەنفال كە دژی 29 ساڵ بەر لە ئیستا دژی گەلەكەمان ئەنجام دراوەو ئەم كەل و پەلانە بەشێكن لە جێماوەكانی ئەنفالكراوەكان لە كەل و پەل و پێداویستی تایبەت كە لە گۆرە بەكۆمەڵاكانی باشوری عیراق لە رابردوودا دۆزرابوونەوە و روفاتی پیرۆزیان هێندرابوونەتەوە هەرێمی كوردستان بە هەوڵی وەزراتی كارباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەرێگەی یاسایی وەرگیراوەتەوە
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئەوەشی روون كردەوە كە دەزگای شەهیدانی عیراق زۆر پێداگری لەسەر ئەوە كرد كە ئەم كەل وپەلانە لە بەغدا بمێنێتەوە و پێیان وابوو كە موڵكێكی نیشتمانی پێیوەیە ، بەڵام بە سور بوون و هەوڵە بێ پچرانەوكانمان تواندرا ئەم وەجبەیە بهێنێنەوە و بەردەوامیش دەبین بۆ هێنانەوە باقی مقتنیات و كەڵ و پەلەكان
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەشی بەوە كرد كە ئەوان لە هەوڵدا دەبن تاكو مۆزەخانەیەكی نیشتمانی دروست بكرێت و ئەم كەل و پەل  و پێداویستیانەی تێدا نمایش بكرێت، بەلام لە ئیستادا باری ئابوری رێگرە بۆ دروست كردنی ئەم مۆزەخانەیە لەگەڵ ئەوەدا بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ ئەم بابەتە، هەروەك ئەم كەل و پەلانە بە پرۆسەی تەندروستیدا دەروات .
ئینجا پەری نوری عەزیز سەرپەرشتیاری گۆرە بەكۆمەڵەكان كە سەرپەرشتی هێنانەوەی ئەم كەڵ و پەلانەی كردوە، تیشكی خستە سەر ژمارەی ئەو كەڵ و پەلانە كە بریتیە لە 250 كارتۆن لە رابردوودا لەگەڵ روفاتی پیرۆزی ئەنفالكراوانی گۆرە بەكۆمەڵەكان لە باشور و ناوەراستی عیراق دۆزرابوونەوە، گوتیشی ئەوە وەجبەی ئەكەم و هەوڵەكانمان بەردەوام دەبێت بۆ هێنانەوە ئەو سەروەتە نیشتمانیە كە بەڵگەی ئەو تاوانە جەرگ بڕەیە كە لە پرۆسەكانی ئەنفال دژی كورد ئەنجام دراوە
سەبارەت بە شوێنی هەڵگردتنی بەر لەوە بهێندرێتەوە گوتی: ئەم كەل و پەلانە زۆر بە محكمی لە ناوچەی سەوز پارێزرابوو و فەرمانگەی بە بەڵگە كردن و گۆرە بەكۆمەڵەكانی موسسەی شەهیدانی عیراق ئەركی پاراستنیان لە ئەستۆ بووە و بەشێوەی یاسایی وەكو وەزارەتی كاروباری شەهیدان وەرمان گرتۆتەوە و لە داهاتوودا لە مۆزەخانەی تایبەت دوای ئەوەی رێ و شوێنی تەندروستی بۆ دەگیرێتە بەر دەخرێتە روو.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت