العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
له‌ دیداریكیدا له‌كه‌ل توَری رێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان: بوَ دابین كردنی موچه‌ داكوَكی كاری سه‌رسه‌ختی كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌بین.


نیوه‌روَی روَژی 5/6/2016 به‌رێز مه‌حمود حاجی صالح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی توَری رێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌ هوَی دواكه‌وتنی موچه‌ی كه‌س وكاری سه‌به‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و بوَ گه‌یاندنی یاداشتێك سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانیان كردبوو. له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی ستایشی هه‌وڵه‌كانی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیان كرد بوَ پاشه‌كه‌وت نه‌كردنی موچه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، یاداشتێكیان پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرد تیایدا داوایان كردبوو جی تر موچه‌ی كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان دوا نه‌كه‌وێت. له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ده‌قی سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراوانه‌ی خسته‌ به‌ر دیدی وه‌فده‌كه‌ كه‌ تاكو ئیستا بوَ دابین كردن و دوا نه‌خستنی موچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ئاراسته‌ی هه‌م وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردون بوَ له‌به‌ر چاو گرتنی تایبه‌تمه‌ندی كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان. پێی راگه‌یاندن كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بوَ ئه‌وه‌ی موچه‌ی كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان دوا نه‌كه‌وێت بوَ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نووسراو ئاراسته‌ی لیژنه‌ی روبه‌روو بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان ده‌كات له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داكوَكی كارێكی سه‌رسه‌ختی دابینكردنی ماف و امتیازاتی كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ده‌بێت. به‌لێنیشی پێدان كه‌ .یاداشته‌كه‌یان هاوپێچی ئه‌و نووسراوه‌ بكات كه‌ بوَ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزی ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت