العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
روون کردنەوەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.


ماوەیەکە لێرە و لەوێ لە هەندێ کەناڵی ئاسمانی وەک( k24 ، knn nrt ) چەند سایتیکی ئەلکترونی وەک( باس نیوز و خەندان و سایتی کەنالی ان ار تی) هەندێ هەواڵ بەجۆرێکی چەواشەکاری بلاو دەکەنەوە کە ئاراستەی وەزارەتمان کراوە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەپێویستی دەزانی ئەم راستیانە بۆ رای گشتی و شەقامی کوردستانی بخات روو:
1. لە ساڵەکانی 2011 و 2012 لەلایەن وەزیری پێشووی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرێز ئارام ئەحمد بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران کە بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەسەلاتی پێدرابوو بۆ خەرج کردنی ئەو برە پارەی کە پەرلەمانی کوردستان بریاری لەسەر دابوو بۆ بڕینی 10% موچەی پلە تایبەتەکانی حکومەتی هەرێم وەکو هاوکاری بۆ ێندوقی پشتوانی یان هاوکاری کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەو بڕە پارەیە بڕەکەی 2 ملیار و 711 ملیون و 690 هەزار و 750 دینار بووە بەسەر بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی
• هەولێر
• سلیمانی
• دهوک
• بەرێوەبەرایەتی شەهیدانی کەرکوک
2. ئەوانیش بەپێی رێنمایی دارایی و لە رێگای لیژنەی تایبەت دابەشیان کردوە بۆ هاوکاری تەندروستی بەسەر ئەو کەس وکاری شەهیدانەی کە چارەسەری نەخۆشیان کردوە و دۆسییان لە رێگای لیژنەی پزیشکیەوە پشت راست کراوەتەوە و بەرێژەی جیا جیا بۆیان خەرج کراوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەرێوەبەری گشتی دیوان تەواوی داتا و ئاماری جونیەتی خەرج کردی خستۆتە روو.
3. بەهیچ شێوەیەک لە سەردەمی بەرێز مەحمود حاجی سالح وەزیری ئیستای کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان هیچ پارەیەک لەوەی باس کراوە خەرج نەکراوە چونکە بەرێزیان لە 9/6/2014 لەگەڵ دەست بەکار بوونی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم دەست بەکار بووە لەو ماوەیەشدا هیچ بڕە پارەیەک لەماوەی ئەو ساڵ و پێنج مانگەدا کە جەنابیان کاریان لە وەزارەت کردوە خەرج نەکراوە ، بەلام بەداخەوە لە کەناڵی nrt بە شێوەیەک نا پروفیشنەلانە و دور لە ئیتیکی کاری رۆژنامەوانی لەگەڵ هەوالێکی نادروست کە گوایە یەک ملیار دینار لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان دیار نەماوە وێنەی جەنابی وەزیری بەریز مەحمود حاجی ێالحی داناوە، بەجۆریک دەچیتە خانەی ناوزراندن و تشهیر بە کەسایەتی بەرێزیان بۆیە مافی خۆمانە کە داوای یاسایی لەسەر کەناڵی nrt تۆمار بکەین.
4. بەرێز سەرخێل هاشم کە هیچ سفەتیکی قسە کردنی لە دەستەی دەسپاکی نیە بە چی ێیفەتێک هەواڵی یان زانیاری داوەتە کەنالێکی راگەیاندن لەسەر بابەتێک کە لێکولینەوەکانی نەگەیشتونەتە کۆتایی، ئەمەش کاری دەستەی نەزاهە دەخانە ژێر پرسیارەوە چونکە ئەرکی دەستەی دەستپاکی بریتیە لە گەیاندنی سکاڵا و دیاری کردنی سەرپێچی دەزگاکانی ئیداری حکومەتی هەرێم لەوە وەزارەتانەی لەسەر هەر دوسێیەک لیژنەی بۆ پێک نەهێندرابێت و دواتر دۆسیکان دەدرێنە دادگا ، ئەوەی دووەم واتا دادگا کیشەکان یەکلایی دەکاتەوە تا ئەوکاتەی دۆسێکان یەکلایی دەکرێنەوە لەلایەن دادگاوە ناکرێ زانیاریەکان دزەی بێ بکرێت و بۆ بابەتی تشهیر بەکار بێت لە دژی ئەو کەسانەی کە لێکولینەوەیان لەگەڵ کراوە و وتەیان لێ وەرگیراوە ئەمەش جێگای پرسیارە

وتەبیژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت