العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
لیژنەی شەھیدان و قوربانیانی و زیندانیانی سیاسی سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.



دوای ئەوەی دوێنێ چەند بابەتێکی گرنگیی یاساییان لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان تاوتوێ کرد سەر لەبەیانی ئەمرۆ لیژنەی شەھیدان و قوربانیان و زیندانیاسی سیاسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سەرۆکایەتی عەقیل عبدالحسین البزونی و بە ھاورێیەتی لیژنەیەکی تایبەتی وەزارەتی کاروباری شەھیدان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.
لە تەلاری پەرلەمان لەلایەن بەرێز جعفر ابراھیم ایمنکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی کران
لە دیدارێکدا سەرۆکی وەفدەکە ئامانجی سەردانەکەیان روون کردەوە رایگەیاند لە چەند کۆبوونەوەیەکدا چەند بابەتێکی تایبەت بە کەس وکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی تاوتۆ کردەوە بەمەبەستی دروست کردنی را و دیدێکی ھاوبەش بۆ کۆمەڵێ بابەت کە دەکرێ وەکو پرۆژە یاسا کاری لەسەر بکرێت بەتایبەتی ھەموار کردنەوەی یاسای گۆرە بەکۆمەڵەکانی ژمارە ٥ی سالی ٢٠٠٦ و چەند بابەتێکی تر کە ھەندێکیان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ کراوە پەیوەستە بە کەس وکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی
ھەر لە تەلاری پەرلەمان لیژەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ لیژنەی پێشمەرگە و شەھیدان و زیندانیانی سیاسی کۆبوونەوە و چەند بابەتێکی پەیوەست بە خزمەتکردنی کەس و کاری شەھیدانیان تاو توێ کرد
پەری نوری عەزیز بەرێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کە ھاورێیەتی وەفدەکەی دەکرد رایگەیاند: لەو کۆبوونەوەیەدا ھەردوو لیژنە گفتوگۆیان لەمەر یەکخستنی پرسەکانی تایبەت بە شەھیدان و زیندانیانی سیاسی و گۆرە بەکۆمەڵەکان و چەند بابەتێکی تر کرد و ھەردوولایان بەگرنگەوە باسیان لەو بانگێشتە  کرد کە وەزارەتی شەھیدان بۆ لینەی نیابی عیراقی کردوە بۆ زیاتر لێک نزیک کردنەوە بیروراکان لەمەر ئەو پرۆژە یاسایانەی کە پێشکەش دەکرێن و تەئکیدیان لەگرنگی بەردەوام بوونی را گۆرینەوە لەسەر کۆی ئەو پرۆژانەی کە ھەردوولا پێشکەش دەکەن کردەوە
لە تەوەرێکی تری قسەکاندا ھەردوولا گفتۆگۆیان لەسەر گرنگی کار کردن بۆ قەرە بووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تێرۆر و زیان لێکەوتوانی رژێمی لەناو چوو کردەوە و ھەردوو لیژنەکە پێیان باش بوو بۆجوونەکان بۆ ئەم مەبەستە یەکبخرێت بۆ ئەوەی پرۆژەیەکی گشت گیر بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەس وکاری قوربانیان ھەبێ.
ھەروەک ھەڵوەستەیان لەسەر پرسی کاری ھاوبەشی دەزگای شەھیدانی عیراق و دەزگای زیندانیانی سیاسی لە عیراق و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان  و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کرد
ھەروەک لە کۆبوونەوەکەدا بەگرێنگ زانرا کە دیدار و کۆبوونەوەی لەم شێوەیە درێژەیان ھەبێت بەبێ لەبەر چاو گرتنی شوێنی کۆبوونەوەکان و درێژە بە ئاڵوگۆری زانیاریەکان بدرێت
شایانی باسە لیژنەی شەھیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر داوایەکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ماوە ٣ رۆژە لە کوردستان و بۆ تاتوێ کردنی پرسەکانی تایبەت بە شەھیدان و زیندانیانی سیاسی یەکخستنی دید و بۆچون لەمەر ئەم پرۆژە یاسایانەی کە خراونەتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەتایبەتی یاسای گۆرەبەکۆمەڵەکان و کاروباری زیندانیانی سیاسی لە عیراقدا.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت