العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
دوای ئەوەی ئیوارەی دوێنێ گەویشتنە شاری ھەولێر لیژنەی شەھیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەھیدان وئەنفالکراوان کۆبۆوە.


دوای ئەوەی ئیوارەی دوێنێ گەویشتنە شاری ھەولێر لیژنەی شەھیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەھیدان وئەنفالکراوان کۆبۆوە فوئاد عوسمان وەفدێکی لیژنەی شەھیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆکایەتی (عەقیل عبدالحسین البزونی) سەرۆکی لیژنەکە وە ئەندامانی لیژنە ئێوارەی رۆژی ١٧/٢/٢٠١٥ گەیشتە شاری ھەولێر لە لایەن وەفدێکی ھاوبەشی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و لیژنەی پێشمەرگە و شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازیکران. سەر لەبەیانی ئەمرۆ ١٨/٢/٢٠١٥ بەرێز مەحمود حاجی سالح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کران. لە دیدارێکدا دوای بەخێر ھێنانیان وەزیری کاروباری شەھیدان وئەنفالکراوان سەردانی لیژنەکەی بە گرنگ وەسف کرد بۆ ئەوەی دیدێکی ھاوبەش بۆ ئەو پرۆژانە گەلالە بکرێت کە تایبەتە بە کەس وکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی بەتایبەتی ھەموار کردنەوەی یاسای گۆرە بەکۆمەڵەکان و قەرەبوو کردنەوەی قوربانیان بشت بەستوو بە دەقی مادەی ١٣٢ دەستور و چەند بابەتێکی تر. ھەروەک ھیوای خواست کە سەردانی وەفدەکە ببێتە سەرەتایەکی باش بۆ پتەو کردنی پەیوەندیەکان لەنێوان وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەتایبەتی لە بواری دارشتنی ئەو یاسایانەی کە تایبەتە بە ژیان و گوزەران و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی رژێمی پێشوو لەلایەن خۆیەوە (عەقیل عبدالحسین البزونی) سەرۆکی وەفدەکە سوپاسی میوانداری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی کرد و ھیوای خواست ئەو سەردانە ببێتە سەرەتایەکی باش بۆ دروست کردنی پەیوەندی بەھێز و دیدێکی ھاوبەش بۆ ئەم پرۆژانەی کە جێگرنگی ھەردوولایە بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەس وکاری شەھیدان لە سەرتاسەری عیراق. راشی گەیاند کە دەمانەوێ شارەزا بین لە ئەزمونی ھەرێمی کوردستان تاکو ئێمەش لە بەغدا کار بۆ دامەزراندنی وەزارەتێکی ھاوشێوە بکەین بۆ خزمەتی کەس وکاری شەھیدان دوای ئەوە وەفدی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ لیژنەی تایبەتی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کۆبونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەدەقیقەیەک وەستان بۆ قوربانیانی دەستی تیرۆر دەستی پێکرد ،چەند بابەتێکیان کردە ئەجندای کۆبوونەوەکە و گفتوگۆی تێر و تەسەلیان لەبارەیەوە کرد کە بریتی بوون لە پرۆژەی ھەموار کردنەوەی یاسای گۆرە بەکۆمەڵەکان ژمارە ٥ ی ساڵی ٢٠٠٦ کە تایبەتە بە پاراستن و ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و قەرەبوو کردنەوەی قوربانیان بەپێی ماددەی ١٣٢ دەستور ھەروەک ھەڵوەستەیان لەمەر یاسای زیندانیانی سیاسی کرد و بەراوردێکیان لە نیوان ھەردوو ئەو یاسایە کرد کە لە عیراق و ھەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێ.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت