العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
١٥٠ خانوو بەسەر خانەوادەی سەربەرزی شەھیدانی جینوساید دابەش کرا.



بە ئامادە بوونی بەرێز مەحمود حاجی سالح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و سەرۆکی یەکە ئیداریەکانی ناوەچەکە و چەند لێپرسراوێکی حزبی و حکومی و کەس و کار شەھیدانی جینوساید ، ئەمرۆ ١٠/٢/٢٠١٥ لە ناحیەی حەریر ١٥٠ خانوو بەشێوەی تیروپشت بەسەر وارسی شەھیدانی جینوساید دابەشە کرا، کە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و لە چوارچێوەی دابین کردنی ماف و امتیازاتی کەس وکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان دابینی کردبوون.
لە مەراسیمکەدا کە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد بەرێز مەحمود حاجی سالح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان وتەیەکی پێشکەش کرد تیایدا ئاماژەی بەو بار و دۆخە کرد کە ھەرێمی کوردستان پێدا تێپەر دەبێت و قوربانیدان و ئازایەتی پێشمەرگەی بەرز نرخاند لە روو بەروو بوونەوەی تیرۆرستانی داعش
ھەروەک ئاماژەی بەو ماف و امتیازانە کرد کە وەزارەتی کاروباری شەھیدان وئەنفالکراوان بۆ خانەوادەی شەھیدان دەستەبەری دەکەن بەتایبەتی دابین کردنی شوێنی نیشتەجێ بوون و تەئکیدی لەوە کردەوە کە ئەو ئازادیەی ئەمرۆی کوردستان بەرھەمی خوێنی شەھیدانە و دەبێ بە ھەموو توانایەک خزمەتی کەس وکارەکانیان بکرێت و سوربونی خۆشی لەسەر خەرج کردنی ھەرچی توانا ھەیە بۆ خزمەت کردنی کەس وکاری شەھیدان دوپات.
لە کۆتایی قسەکانیدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان داوای لە پارێزگاری ھەولێر و یەکە ئیداریەکانی سنورەکە کرد کە ھاوکار بن بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری وەک شەقام و ئاو و کارەبا بۆ ئەم خانووانە و ھیوایشی خواست کە کەس وکاری شەھیدان ژیانێکی ئاسودە لەم خانوانە بەسەر بەرن
لە لایەن خۆیەوە نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر لە وتەیەکدا دەست خۆشی لە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و ستافی وەزارەت کرد کە توانیویانە لایەنێکی کەمی لەدەستدانی شەھیدان قەرەبووی کەس وکارەکانیان بکەنەوە و وەکو یەکەی ئیداری تەئکید لەوە کردەوە کە درێخی ناکەن بۆ دابین کردنی خزمەتکوزاری بۆ کەس وکاری شەھیدان
لە وتاری کەس وکاری شەھیدان وێرای سوپاس گوزاری بۆ وەزارەتی شەھیدان داواکرابوو کە زیاتر خزمەتی کەس وکاری شەھیدان بکرێت و سنورێک بۆ ئەو تەجاوزاتانە دابندرێت کە دەکرێتە سەر زەوی کەس  وکاری شەھیدان و زیاتر خزمەت بکرێن و خزمەتگوزاری بۆ خانووەکانیان دابین کبرێت
ئینجال لە رێگای تیر و پشک و راستەوخۆ لەبەر  دەمی کەس وکاری شەھیدان و لەبەردەمی زومی کامیراکان ١٥٠ خانوو کە بۆ شەھیدانی جینوسایدی سنورەکە دابین کردابووو  روبەری ھەریەکیان ٢٠٠ مەتر دوجایە دابەش کرا و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان خۆَشحالی خۆیان بەو مافە دەبری کە وەزارەتی شەھیدان بۆ دەستەبەر کردوون.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت