العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
گۆڕە بەکۆمەڵەکان ھەڵدەدرێنەوە



SNN: کامەران کەریم
سەرجەم گۆڕە بەکۆمەڵەکانی جەلەولا و سەعیدیە و کوباشی لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم بەھاوکاری وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی ھەڵدەدرێنەوە.
دوای ئەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ناحیەکانی جەلەولا و سەعدیە و ناوچەی کوباشی-یان لە چەکدارە تاریک پەرستەکانی داعش پاککردەوە، چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە، دواتریش وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی لێ ئاگادار کرانەوە.
لەو بارەیەوە پەری نوری عەزیز سەرپەرشتیاری ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای پاکردنەوەی ئەو ناوچانە لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە ئاگادار کراینەوە بە بوونی چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵ، ئێمەش سەردانی ناوچەی کۆباشیمان کرد و لەوە ئاگادار کراینەوە کە ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە نزیکەی (٧٠) شەھیدی تێدایە کە بەدەستی تیرۆریستان شەھیدی کراون، ھەروەھا ئەو کەسەی ھەواڵەکەی پێگەیاندین ئاماژەی بە چەند گۆڕێکی دیکە کردووە لە ناحیەکانی (جەلەولا و سەعدیە)، ئێمەش بەئەرکی خۆمان زانی ئەو گۆڕانە بەشێوەی زانستی و یاسایی ھەڵدەینەوە رادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی ئاگادار کراوەتەوە.
ئەو سەرپەرشتیارە وتیشی: ئاگاداریان کردوینەتەوە کە تاوەکو ئەو شوێنانە لەبۆمبەکان پاک نەکرێنەوە تیمەکانمان نەچنە ئەو شوێنانە، چونکە مەترسی ھەیە بۆسەر گیانی تیمەکانمان، ھەروەھا بەرپرسی میحوەرەکەمان ئاگادار کردەوە کە ھاوکارمانبن لە ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بەڵام پێیان راگەیاندین ئەگەری ئەوە ھەیە ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان و تەرمی شەھیدەکان بۆمب ڕێژکرابن و ئاگادار کراینەوە کە بەبێ ھاوکاری ئەوان ئەو کارە ئەنجام نەدەین.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت