العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
٢٦٦ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی سنوری دەوروبەری ھەولێر دابەش کرا




بە ئامادە بوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار و نوێنەری وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و  بەرێوەبەری زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان و ژمارەیەکی زۆری زیندانیانی سیاسی سیاسی پێش نیوەرۆی رۆژی ١٦/١٠/٢٠١٤ لە قەزای دەشتی ھەولێر ٢٦٦ پارچە زەوی بە شێوەی تیروپشک بەسەر  زیندانیانی سیاسی سنوری دەوروبەری شاری ھەولێر دابەش کرا
لەو مەراسیمەدا کە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان و ئەنفال کراوان دەستی پێکرد وەتاری ھەریەک لە وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار و نوێنەری وەزیری کاروباری شەھیدان خوێندرانەوە
نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەوتەیێکدا دەست خۆشی لەھەموو کەس و لایەنانە کرد کە رۆڵیان بینیوە لە دابینکردنی ئەو پارچە زەویانە بۆ زیندانیانی سیاسی , ھاوکات گوتیشی ئێمە وەک وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو لیستانەی بۆمان ھاتون زەویەکانمان بۆ زیندانیانی سیاسی دابین کردوە , لەکۆتایی وتەکەشیدا وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پیرۆزبایی لەسودمەندبوانی ئەو پرۆسەیەکرد و دوپاتیشی کردەوە کە لەخزمەکردنی کوردستانیان بەردەوام دەبن .
لەلای خۆشیەوە نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر لەپەیڤێکدا ئەوەی راگەیاند ئەو خەبات و بەرخودانەی ئێوە کردتان ھەوێنی دروست بونی حکومەتی خۆجێی کوردستانە بۆیە خۆشحاڵم ئێوە ئەمرۆ بەرھەمەکەی وەردەگرنەوە کە دەتوانن کەڵکی لێوەربگرن و ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی خانەوادەکەتان .
بەختیار فەرەج بەرێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان  وتاری وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی خوێندەوە و بەناوی ئەوەوە داوای لێبوردنی لە زیندانیانی سیاسی کرد کە خۆی نەیتوایوە ئامادە بێت لە مەراسیمەکەدا ، گوتی : لە ماوەی رابردوودا
٥٨٢ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی سنوری پارێزگای ھەولێر دابەش کرا و دادپەروەرانە و شەفافانە لەبەر زومی کامیراکان مەراسیمی بۆ کرا ،ئەو ژمارەی کە ئیستا دابەشی دەکەین بەشێکی تر ئەو خزمەتەیە کە پێشکەش بەزیندانیانی سیاسی دەکەین لە سنوری  دەروبەری ھەولێر ئەم ٢٦٦ کە ئیستا دابەشی دەکەین بەسوپاسەوە وەزارەتی شارەوانی بۆ  زیندانیانی سیاسی سنوری دەروبەری ھەولێری دابین کردوە.
زیاتر گوتی: لەماوەی رابردودا ٥٢٥١ زیندانی سیاسی ناوەکانیان لە پرۆسەیەکی دادپەروەریدا لە ٨ وەجبەدا پشت راست کراوەتەوە لە ئیستادا ٣  وەجبە ماوە کە کاری لەسەر دەکرێت، ئەوەش بە ھەوڵ و شەونخونی لیژنە تایبەتەکان کە لێرەدا پێویستە  سوپاسیان بکەین بەتایبەتی دادوەرە  بەرێزەکان کە سەرباری کاری زۆری خۆیان کاتێک بۆ پەسەند کردنی دۆسیەیی زیندانیانی سیاسی تەرخان دەکەن
ئینجا بە شێوەی تیر و پشک دەست کرا بە دابەش کردنی ئەو پارچە زەویانەی کە بۆ زیندانیای سیاسی دەوروبەری ھەولێر دابین کرابوون

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت