العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
یادی 26 ساڵەی ئەنفال بەرز راگیرا


بە دروشمی لە فرمیسكەوە بۆ هیوا لە یادی 26 ساڵەی تاوانی بەدناوی ئەنفالدا رۆژی14/4/2014 لە گورستانی ئەنفالكراوان لە مونومێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە هاوكاری و هەماماهەنگی لەگەڵ یەكە ئیداریەكانی چەمچەماڵ مەراسیمێكی بۆ بەرز راگڕتنی قوربانیانی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال سازكرد
لە سەرەتای مەراسیمەكەدا 26 كوتری سپی وەكو هێمایەك بۆ یادی 26 ساڵەی ئەنفال لەلایەن ژمارەیەك لە رۆڵەی ئەنفالكراوان ئازاد كران و چەند ئایەتێك لە قوربانی پیرۆز پێشكەش كرا.
ئینجا قایمقامی چەمچەماڵ لە وتەی بەخێرهێناندا ئاماژەی بە گەورەیی مەرگەساتی ئەنفالكرد و یاد كردنەوەی ئەم مەرگەساتەی بە وەفایەك لەقەلەمدا بۆ گیانی پاكی شەهیدان و رێزێكیشە بۆ كەس وكارەكانیان
هەروەك چەند داواكارییەكی خەكی سنورنەكە و كەس وكاری ئەنفال گەیاندە حكومەتی هەرێمی كوردستان هیوای خواس زیاتر خزمەت بە كەس وكاری شەهیدان بكرێت و كار بۆ بەنێو نەتەوەیی ناساندنی جینوساید بكرێت داوای كرد پشكی كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خەڵكی چەمچەماڵ لە كاری كۆمپانیاكانی نەفت و غاز دیاری بكرێت كە لەم سنورە كار دەكەن
لە تەوەرێكی قسەكانیدا كە لە رێگەی كەناڵەكانی راگەیاندن ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كرد قایمقامی چەمچەماڵ گلەی كەس وكاری ئەنفالكراوای بە نوری ماڵكی راگەیاند و گونی: بەبێ لەبەر چاو گرتنی بارودۆخی ئیستای عیراق دەبوو سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەی ئەم یادە بوایە
لەلایەن خۆیەوە ئارام ئەحمد محەمەد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وتەیەكی بەم بۆنەیە پێشكەش كرد ئاماژەی بەپرۆسەكانی ئەنفالدا و راگەیاند : لە 14 ی  4 كە هاوكاتە لەگەڵ پرۆسەی ئەنفالی سێ هەروەك لە تەقویمی سەربازی عیراق تۆمار كراوە گە تیاییدا رژێمی لەناوچوو گەورەترین و بێوژدانترین پرۆسەیان لە سنوری گەرمیان ئەنجام دا و هەزاران كەسیان راپێچی مەرگێكی نادیار كرد
لە تەوەرێكی تری قسەكانیدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەی بە پرۆسەی هێناونەوەی روفاتی پیرۆزی ئەنفالكراوەكان كرد و راگەیاند كە وەزارەتەكەیان بەردەوامە لە گەران و هێنانەوەی روفاتی پیرۆزی ئەنفال كراوا.
هەروەك بە گرنگەوە روانیە رۆڵی رێكخراوەكانی بواری جینوساید لە بەرز راگرتنی یادی ئەنفال و روونی كردەوە كە وەزارەتی شەهیدان بۆ یادەكانی ئەمساڵ جۆرێك لە لامەركەزیەتی داوەتە یەكە ئیداریەكان و رێكخراوەكان و كەسانی شارەزا لە سنورەكان تاكو بەخۆیان یادەكە بكەنەوە  و لەلایەن وەزارەتەوە پشگیری مادی و مەعنوی بكرێن تاكو تواناكان زیاتر گەشە بكەن
لە تەوەرێكی تری قسەكانیدا ئارام ئەحمد هیوای خواست كە پرسی ئەنفال و شەهیدان بكرێنە پرسێكی نیشتمانی و هەر تاكێكی كورد لە هەر شوێنك بێت شەهید بە هی خۆی بزانی
هەروەك سوپاس گوزاری خۆی و وەزارەتی كاروباری شەهیدانی بەو پاڵێوراو و لایەنە سیاسیانە راگەیاندن كە بەدەم داواكاری وەزارەتی شەهیدان هاتن و لەم رۆژەدا بانگەشەی هەڵبژاردنیان راگرت
ئینجا مەراسیمی دانانی تاجە گولینە دەستی پێكرد بە تاجە گولینەی فەخامەتی سەرۆك كوماری عیراق دەستی پێكرد پاشان تاچە گولینەی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێمی و پەرلەمانی كوردستان و لایەنە سیاسیەكان لەسەر گۆرستانی شەهیدان داندرا
هەر لە چوارچێوەی ئەم یادەدا ژمارەیەك لە چالاكی هونەری پێشكەش كرا كە بریتی بوون لە كردنەوەی 3 پێشانگا یەكیان تایبەت بوو بە قوربانیانی گۆرە بەكۆمەڵەكان و پێشانگایەكیشیان هونەری تەشكیلی لەخۆ گرتبوو ئەوەی تریش بریتی بوون لە ژمارەیەك لەوێنەی فوتوگرافی تایبەت بە مونومێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت