العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
باڵیوزی عیراق لە یەكیتی ئەروبا پشتیوانی خۆی بۆ بەرنامەی بەنێو نەتەوەیی كردنی جینوسایدی گەلی كوردستان دوپات كردەوە



دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بەشداری لە دانیشتنێكی لیژنەی دۆسێی عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست كرد. و لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی دەیدات، ئارام ئەحمد محمد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە بروكسیلی پایتەختی بەلجیكا سەردانی باڵیوزخانەی عیراقی لە بروكسل كرد و لەلایەن (محمد الحیمیدی) باڵیوزی عیراق لە بروكسل پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كورتەیەكی دەربارەی هەوڵەكانی وەزارەت بۆ بەنێو نەتەوەیی ناساندنی جینوسایدی گەلی كوردستان خستە روو، ئاماژەشی بەو لایەنانە كرد كە هاوكارن لەو پرسەدا بە تایبەتی وزارەتی مافی مرۆڤی عیراقی و باڵیوزانی عیراق لەو ولاتانەی كە تاكو ئیستا باسی جینواسایدی كوردی تیدا كراوە هیوایشی خواست لەو پێگەی ئەوانی لێن لە بروكسل كە نزیكە لە یەكیتی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەروبی رۆلیان هەبێ لە بەرەو پێش بردنی كەیسی بەنێو نەتەوەیی ناساندنی جینوسایدی گەڵ كوردستان.
هەروەك هەنگاوی پێشنیاری لیژنەی دوسێی عیراقی لە پەرلەمانی ئەوروپی بە گرنگ زانی بۆ بردنە پێشی كەیسی بەنێو نەتەوەیی ناساندنی جینوسایدی گەلی كوردستان.
لەلایەن خۆیەوە بالیوزی عیراق لە بروكسل هەوڵەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدانی بەگرنگ زانی بۆ ناساندنی ئەو تاوانانەی لە دژیی عیراقیەكان بە گشتی و كورد بە تایبەتی ئەنجام دراون تیشكیشی خستە سەر هەوڵەكانی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بۆ خستنە رووی ئەو تاوانانە
باڵیوزی عیراق لە بروكسل لەگەڵ ئەوەی پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەربری ئامادەیی خۆشی بۆ هەر هاوكاریەك دەربری كە پێویست بكات .

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت