العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
له‌ دوو مه‌راسیمی جیادا له‌ شاری سلیمانی


325 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و 420 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر وارسی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر دابه‌ش كرا.

به‌ئاماده‌ بوونی ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌رێوه‌به‌ری كاروباری زیندانیانی سیاسی و لێپرسراوانی كۆمكاری زیندانیانی سیاسی له‌ هوڵی ته‌واری شاری سلیمانی پێش نیوه‌رۆی رۆژی 19/9/2013 له‌ مه‌راسیمكدا 325 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی سنوری سلیمانی دابه‌ش كرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا ئه‌حمد مام رسول به‌رێوه‌به‌ری كاروباری زیندانیانی سیاسی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌و امتیازانه‌ كرد كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسای ماف و امتیازاتی زیندانیانی سیاسی بۆ زیندانیان دیاری كراوه‌ و گوتی: ئه‌و ژماره‌ پارچه‌ زه‌ویانه‌ی ئه‌مرۆ دابه‌ش ده‌كرێ بریتیه‌ له‌ 325 كۆی ئه‌و ناوانه‌یه‌ كه‌ معامه‌لاتیان ته‌واو كراوه‌ له‌ شاره‌وانیه‌كان وناوی ئه‌و زیندانیانه‌ی تێدایه‌ كه‌ له‌ قوناغه‌كانی 1 تا 5 له‌ خۆ ده‌كرێ به‌ پشتوانی خوا دواتری له‌ هه‌ولێ ئه‌وه‌ دا ده‌بین كه‌ بۆ قوناغه‌كانی 6 بۆ 8 شتیش به‌ هه‌مان شێوه‌ زه‌وی دابه‌ش بكه‌ین.
پاشان ئارام ئه‌حمد محه‌مه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ وته‌یه‌كدا ویرای تیشك خسته‌ سه‌ر ئازایه‌تی و دلێری زیندانیان و خۆراگریا به‌رامه‌به‌ر ئێش و ئازاری زیندانه‌كانی رژێم خزمه‌ت كردنی ئه‌و توێژه‌ی به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ت وه‌صف كرد و هیوای خواست كه‌ بتوانن زیاتر خزمه‌ت به‌ توێژه‌ بكه‌ن.
ته‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌ به‌شێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ كرد كه‌ له‌ ئیستادا حكومه‌تی هه‌رێم بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی خستویه‌تیه‌ بواری جێبه‌جێ كردن و هیوای خواست له‌ داهاتوودا زیاتر خزمه‌تی زیندانیانی سیاسی بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تردا به‌ئاماده‌ بوونی ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ملا بها ئه‌یدن به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلیمانی له‌ مه‌راسیمكدا له‌ شاری سلیمانی 420 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر شه‌هیدانی سه‌نگه‌ری سنوری پارێزگاری سلیمانی دابه‌ش كرد
له‌ سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد.
ملا به‌ها ئه‌دین محمد به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد دابین كردنی ئه‌م پارچه‌ زه‌ویانه‌ به‌شێكه‌ له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ به‌ وارسی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ریان داوه‌
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئارام ئه‌حمد محمد ئاماژه‌ی به‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ زیاتر باشتر كردنی گوزه‌رانی كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هه‌ر له‌ زیاد كردنی موچه‌ی شه‌هیدان و خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی ژن و منداڵ و دابین كردنی شوێنی نیشته‌جێ كردن و هاوكاری كردنی منداڵانی له‌ بواری خوێندندا
هه‌روه‌ك ئاماژه‌یشی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ئیستادا كار له‌سه‌ر پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ و زیانه‌كان بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه‌ ئاماده‌یان كردوه‌ و تیایدا به‌ وردی ئاماریان زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیان تیدا ده‌ست نیشان كردوه‌ تاكو حكومه‌تی عیراقی وه‌كو وارسی حكومه‌تی پێشو كه‌ تاوانی ئه‌نفال وكیمیاباران كردنی دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجام داوه‌.
هه‌روه‌ك هیوای خواست بتوانن زیاتر خزمه‌تی كه‌س وكاری شه‌هیدان بكه‌ن و دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رچی له‌توانای وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا بێت درێخی نه‌كات بۆ باشتر كردنی گوزه‌رانیان

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت