العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
لیژنه‌ی به‌دواداچوونی كه‌یسی 18 كچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كه‌ كاره‌كانی خسته‌ڕوو


سه‌ردانی چه‌ندین دا‌موده‌زگای په‌یوه‌نداری میسریان كردووه‌

رۆژی 17-9، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان له‌ كه‌یسی هه‌ژده‌ كچه‌ كورده‌ ئه‌نفالكراوه‌كه‌ كرد.

له‌و دیداره‌دا لیژنه‌كه‌ پوخته‌ی كار و چالاكییه‌كانی خۆی له‌ مه‌سه‌له‌ی به‌دواداچوون بۆ گه‌یشتن به‌ راستی و ساغكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی بردنی ئه‌و كچه‌ كوردانه‌ بۆ میسر خسته‌ڕوو، ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌ ره‌سمییه‌كانی حكومه‌تی میسره‌وه‌، ده‌ستیان به‌ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی چه‌ندین دا‌موده‌زگای په‌یوه‌نداری میسریان كردووه‌.


هه‌روه‌ها ڕوونیان كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی چه‌ند ده‌زگایه‌كی باڵای میسری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌نجامێكی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ و راستی و دروستیی كه‌یسه‌كه‌ و ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌، یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ لایه‌نی میسری و داموده‌زگاكانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كان بۆ كاری لیژنه‌كه‌ نیشان داوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش مایه‌ی ڕێز و سوپاسه‌.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی له‌ لیژنه‌ و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ كرد، بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه‌ له‌و ماوه‌‌ دیاریكراوه‌دا ئه‌نجامیان داوه‌و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات و چی پێویست بێت ده‌یكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و هه‌واڵێكی كۆتایی و دڵنیاكه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كه‌دا ده‌ستبكه‌وێت، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ت و لایه‌نه‌ میسرییه‌كانیشی كرد.

دوای دیداره‌كه‌ش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لیژنه‌كه‌ ئه‌نجامی چالاكی و به‌دواداچوونی خۆیان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو كه‌ مامۆستا مه‌لا یاسین نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ قاهیره‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و یاساناسێك و نوێنه‌رێكی كه‌سوكاری كچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كان و نوێنه‌رێكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تیایدا ئه‌ندامن.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت