العربية | English

لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012

Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit

هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل

نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
به‌ ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د 200 پارچه‌ زه‌وى به‌سه‌ر وارسى شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر دابه‌شكرا

پێش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 11-9-2013 به‌ ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرى شه‌هیدان و شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و پارێزگارى هه‌ولێر و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌زى شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر له‌هه‌ولێر ، وه‌ك قۆناغى دووه‌م له‌كۆى سێ هه‌زار پارچه‌ زه‌وى كه‌بۆ وارسى شه‌هیدان له‌هه‌ولێر ته‌رخان كراوه‌ ئه‌مرۆ 200 له‌و پارچه‌ زه‌ویانه‌ به‌سه‌ر وارسى شه‌هدیان به‌تیروپشك دابه‌ش كرا
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند : ئه‌وانه‌ى خوێنیان له‌پێناو ئازادى ڕشتووه‌ و گه‌وره‌ترین شتیان له‌ژیاندا پێشكه‌ش كردووه‌ ئه‌ویش رۆحیانه‌ ،بۆیه‌ پێویسته‌ خانه‌واده‌و وارسه‌كانیان ژیانێكى ئاسووده‌و شایسته‌ به‌قه‌د قوربانیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت، هاوكات وتیشى ئێمه‌ له‌حكومه‌ت هه‌وڵ ئه‌ده‌ین زه‌وى و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بدرێت به‌و كه‌سانه‌ى كه‌ رۆژگارێك خه‌باتیان بۆ ئازادى كردووه‌ ، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاشكرایكرد پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و زیندانیانى سیاسى و كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر بێبه‌ش نه‌بن و زه‌ویان پێبدرێت له‌گه‌ڵیشیاندا كار بۆ ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ كارمه‌ندانى حكومه‌ت و هه‌موو خانه‌واده‌یه‌ك خانوو و شوێنى نیشته‌جێبوونى خۆى هه‌بێت ، ئه‌م وته‌یه‌ى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌میانى دابه‌ش كردنى 200 پارچه‌ زه‌وى هات به‌سه‌ر وارسى شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر له‌ هه‌ولێر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌پاڵ به‌رز نرخاندنى خه‌بات و مێژووى پڕ سه‌روه‌رى خه‌ڵكى كوردستان رایگه‌یاند ده‌سكه‌وته‌كان به‌خوێنى شه‌هیدان وه‌ده‌ست هاتوون بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ به‌وه‌فابین به‌رامبه‌ریان تاوه‌كو رۆحیان له‌به‌هه‌شت شاد بێت ، زیاتر وتیشى ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌وه‌فا نه‌بین بۆ ئێوه‌ ناتوانین ئیدیعاى به‌وفابوون بۆ خه‌ڵكى تر بكه‌ین .
عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ره‌یه‌ك له‌وه‌زیرى شه‌هیدان و شاره‌وانیش رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ته‌واوى خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌بنه‌ خاونى یه‌كه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون، له‌و نێوه‌نده‌شدا ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیرى شه‌هیدان ئاشكرایكرد قۆناغى داهاتووى كارمان پێدانى منحه‌یه‌كه‌ بۆ دروست كردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان ، وه‌زیری شه‌هیدان ته‌ئكیدیشی له‌ هه‌وڵ و كار و پرژه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرد له‌ خزمه‌ت كردنی كه‌س و كار و وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ مادی و مه‌عنه‌ویان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ و پێدانه‌ی منحه‌ی تایبه‌ت و هاوكاری كردنیان له‌بواری نیشته‌جێبوون و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و خوێندن و بواری دیكه‌ی .
وتیشی هه‌موومان شانازى به‌ رابردوو و خه‌باتمان ئه‌كه‌ین ، له‌ئێستاشدا ئێمه‌ ناڵێین كه‌موكورشیمان نیه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كار بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان ده‌كه‌ین ، به‌ڵام به‌و پێیه‌ى رێبازێكى راستمان هه‌ڵبژاردووه‌ بۆیه‌ ئه‌توانین زیاتر كاربكه‌ین و خزمه‌ت بكه‌ین له‌رباردوودا كراى باش كراون ، به‌و هیوایه‌م له‌كابینه‌كانى داهاتووى حكومه‌ت خزمه‌تى زیاترى وارسى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كیمیاباران بكه‌ین و ئازارى زه‌ره‌مه‌ندان كه‌متر بكه‌ینه‌وه‌ .
وه‌زیرى شاره‌وانى له‌قۆناغى یه‌كه‌م 2629 زه‌وى به‌سه‌ر وارسى قوربانیانى جینۆساید و ئه‌نفال ده‌ابه‌ش كرا ، له‌قۆناغى دووه‌میش له‌هه‌ولێر كه‌ ئه‌مرۆ ده‌ست به‌ دابه‌ش كردنى كرا، له‌كۆى سێ هه‌زار پارچه‌ زه‌وى ته‌رخان كراو 200 پارچه‌یان به‌شێوازى تیروپشك ، به‌پێى ریزبه‌ندى پیتى ناوى شه‌هیدان به‌سه‌ر وارسه‌كانیان ده‌به‌ش كرا و تاته‌واوى خانه‌واده‌كانیش زه‌ویان پێده‌درێت پرۆسه‌گكه‌ به‌ره‌ده‌وامى ده‌بێت.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت