العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
یاسای‌ ماف وئیمتیازی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌




دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 7 ئایاری‌ ئه‌مساڵ یاسای  ماف و ئیمتیازی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هه‌موار كرایه‌وه‌ ، ئێستا وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كردنی‌ رێنماییه‌ تاكو ئه‌و یاسایه‌ بخاته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌(خه‌ندان)ی‌ راگه‌یاند: "دوای‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ ماف و ئیمتیازی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان، وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌رقاڵی‌ چۆنیه‌تی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و یاساییه‌ن ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین رێنمایی بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌ ده‌ربكه‌ین ، له‌گه‌ڵ پێداچونه‌وه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و رێنماییانه‌ی‌ پێشتر بۆ خزمه‌تكردنی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان ده‌ركرابوو".

 ئارام ئه‌حمه‌د وتیشی‌، به‌گوێره‌ی‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ ماف و ئیمتیازی‌ شه‌هیدان ، موچه‌ی‌ وارسی شه‌هیدان كرا به‌ شه‌هیدانه‌ ، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی‌ ژماره‌ی‌ شه‌هید ، كه‌ پێشتر  له‌ خێزانێك ته‌نها موچه‌ی‌ یه‌ك شه‌هید ده‌درا ، هه‌روه‌ها شه‌هیدانه‌كه‌ به‌سه‌رجه‌م  كوڕ و كچه‌كانی‌ شه‌هید  ده‌درێت ، ئینجا زه‌واجی‌ كردبێت یان دامه‌زرابێت،  بۆ ئه‌مه‌شیان پێشتر به‌مشێوه‌یه‌ نه‌بوو.

وه‌زیری‌ كاروباری‌ شه‌هیدان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌روو، هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌مواركردنه‌  پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم زه‌وی‌ و مینحه‌ی‌ دروستكردنی‌ خانوو به‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدی‌ سه‌نگه‌ر بدات ، تاكو هاوشێوه‌ی‌  كه‌سوكاری‌ ئه‌نفاله‌كان خانووی‌ خۆكرد دروست بكه‌ن ، كه‌ ئێستا پێیان ده‌درێت .

به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان  له‌كاتی‌ ئێستا نزیكه‌ی‌ 70هه‌زار وارسی شه‌هید موچه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌رده‌گرن ، كه‌مترین موچه‌ شه‌هیدی‌ هاولاَتیه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی‌  300هه‌زار دیناره‌ ، له‌كاتێكدا زۆرترین موچه‌ هی‌ شه‌هیدانی‌ سه‌ركرده‌یه‌ ، ئه‌وانیش له‌ نێوان 2ملیۆن و 500هه‌زار دینار تا چوار ملیۆن دینار ده‌بێت.

 

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت