العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
وەزارەتی شەهیدان سەرقاڵ دارشتنی پرۆژەیەكە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوانی ئەنفال‌و كیمیاباران



ئێوارەی ئەمڕۆ 2013/7/25، بەئامادەبوونی ئارام ئەحمەد وەزیری كاوباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و قائمیقامی چەمچەماڵ‌و بەرێوەبەری ناحیەی قادركەرەم، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی چەمچەماڵ ئێوارە خوانێكی بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوانی ناحیەی قادر كەرەم سازكرد.

لەو ئێوارە خوانەدا، ئارام مەعروف بەرێوەبەری ناحیەی قادر كەرەم لە وتەیەكدا وێرای بەخێری هێنانی میوانان سوپاسی وەزیری كاروباری شەهیدانی كرد بۆ ئەو بەسەركردنەوەیەوەو، ئاماژەی بە مێژووی خەباتی خەڵكی ناوچەكە كرد كە 43% خەڵكەكەی ئەنفالكراوی دەستی رژێمی لەناوچووە.

لای خۆشیەوە، وێرای نرخاندنی خەباتی خەڵكی سنوری قادر كەرەم، وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان ئامانجی سازكردنی ئەم ئیوارە خوانە رەمەزانیە لە سنورەكەیان بۆ ئەوە گەراندەوە كە سەرنجی خەڵكی كوردستان بۆ خەبات‌و تێكۆشانی خەڵكی ناوچەكەو قوربانی دانییان كە زیاتر لە 1500 ئەنفالكراو و زیاتر لە 600 شەهیدی سەنگەری هەیە، رابكیشێت.

وەزیری شەهیدان ئاماژەی بەو خزمەتانە كرد كە وەزارەتی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان بۆ زیاتر خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان لە رێگەی هەموار كردنەوەی یاسای ماف‌و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان ژمارە 9 بۆ زیاتر خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان.

وتیشی: لە ئێستادا وەزارەت لە رێگەی لیژنەی تایبەت ئامادەكاری دەكات بۆ دارشتنی پرۆژەی قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوانی ئەنفال‌و كیمیاباران تابكرێتە تەواوكەری هەنگاوەكانی نوێنەری حكومەتی هەرێمی لە دانوسان لەگەڵ حكومەتی بەغدا تاكو حكومەتی عیراقی قەرەبووی شایستەی ماددی‌و مەعنەوی قوربانیان بكاتەوە.

لە كۆتایی دا، وەزیری كاروباری شەهیدان هیوای خواست رەمەزانی ئەمساڵ ببێتە خێرو خۆشی بۆ كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت