العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
روون كردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌باره‌ت به‌ روفاته‌كانی توبزاوا




له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژانی رابردوو هه‌ندێك ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باس له‌و روفاتانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری پارێزاون دوا ئه‌وه‌ی له‌ 3 گۆری به‌كۆمه‌ڵی سه‌ربازگه‌ی توبزاوا دۆزرانه‌وه‌ و رێو شوێنی تایبه‌تیان بۆ كراوه‌..

ئه‌و روفاتانه‌ له‌ ئیستادا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك پارێزراون، به‌پێی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست قوربانیه‌كان شه‌هیدی راپه‌رینن خه‌ڵكی سنوری پارێزگای كه‌ركوكن و له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی له‌ناوچوو به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ به‌ دیلی كوژراون كه‌ ژماره‌كه‌یان 80 حاڵه‌ته‌، بۆیه‌ واباشتره‌ له‌ كه‌ركوك بنێژرێن، گونجاوتری شوێنیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌پێی رای وه‌زاره‌تمان و به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ به‌رێز پارێزگاری كه‌ركوك و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ به‌باش زاندرا كه‌ له‌ كۆنه‌ سه‌ربازگای توبزاوا كه‌ شوێنی دۆزینه‌وه‌ی روفاته‌كانه‌ بنێژرین.  ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌ و ساڵی  1988 خه‌ڵكی بێ تاوانی ئه‌نفالی تیدا شه‌هید كراوه‌ و كراوه‌ته‌ سه‌نته‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌نفالكراوان و له‌وێه‌وه‌ راپێچی مه‌رگ كراون. هه‌ر له‌وێش ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌نفالكراوان به‌هوێ نه‌خۆشكه‌وتن و برسیه‌تی و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ شه‌هید بوون ، بۆیه‌ پێمان وایه‌  كه‌ ئه‌و شوێنه‌ له‌ رووی مێژووی ئه‌نفال و به‌لگه‌ی جینوسایده‌وه‌ گرنگه‌ و پێویست ده‌كات ئه‌م شوێنه‌ بكرێته‌ گۆرستان و مۆنۆمینت و مه‌راسیمه‌كانی یاد كردنه‌وه‌ی تیدا ئه‌نجام بدرێ، به‌لام بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌مه‌ش پێویست بوو بڕیار بۆ ته‌رخان كردنی زه‌وی سه‌ربازگه‌ی توبزاوا ( كه‌ پرۆسه‌یه‌كی ئاڵوزی سیاسییه‌) هه‌روه‌ك خاوه‌نداریه‌تی ملكه‌كه‌شی كه‌ پاشماوه‌یه‌كی ئاڵوزی سیاسی شۆفینستانه‌ی به‌عس ئاڵوزیه‌كی تری به‌رده‌م به‌دی هێنانی ئامانجه‌كانه‌ ، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ شوێنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازنه‌یه‌كی ئه‌منی مه‌ترسیداره‌وه‌ .

بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م شوێنه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌رێز پاریزگاری كه‌ركوكر و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی و دام و ده‌زگاكانی تر كاری جیدیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ كردوه‌ و هه‌وڵێكی زۆریان دا بۆ دابین كردنی ئه‌و زه‌ویه‌ و په‌یوه‌ندی چرییان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ خۆیان به‌ خاوه‌ندی زه‌ویه‌كه‌ ده‌زانی گفتوگۆ كراوه‌، هه‌روه‌ك پێشبینیمان ده‌كرد ئه‌م پرسه‌ به‌ ئاڵوزیه‌كی زۆر  تێپه‌ری و له‌ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و پارێزگاری كه‌ركوك دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمانیكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مڵكداریه‌تی ئه‌م زه‌ویه‌ له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی گوزراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی ئه‌ویش وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی راسپاردوه‌ بۆ كاركردن له‌سه‌ر ته‌رخان كردنی به‌شیك  له‌و زه‌ویه‌ بۆ گۆرستانی ئه‌نفال و ناشتنی ئه‌م روفاتانه‌، ئیستا هه‌ماهه‌نگی له‌ نیوان وه‌زاره‌تمان و پارێزگای كه‌ركوك و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له‌ ئارادایه‌ بۆ به‌م مه‌به‌سته‌.
هه‌روه‌ك ساڵی پار ،بۆ زیندوڕاگرتنی بایه‌خی ئه‌نفال له‌و شوێنه‌دا وه‌زاره‌تمان و پارێزگاری كه‌ركوك و دام و ده‌زگاكانی ئاسایش و به‌رگری سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیداری ناوچه‌كه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم یادی ئه‌نفالمان كرده‌وه‌. سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ر له‌ ده‌ست پێكردنی یاده‌كه‌ش چوار ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك روویدا و چاوه‌ڕوانی هێرشی تیرۆریستی تریشی لێ ده‌كرا، له‌كه‌ڵ ئه‌و مه‌تریسانه‌شه‌وه‌ یاده‌كه‌ به‌ خۆلێبڕانه‌وه‌ یاده‌كه‌  كرایه‌وه‌.
ده‌كرێ ئه‌م روفاتانه‌ له‌ شوێنێكی تریشدا بنێژرێن، كه‌ رێگه‌ ئاسانه‌كه‌یه‌، به‌لام بایه‌خ و ماناكه‌ی له‌ رووی سیاسی و مێژوویی ئه‌نفال و جینوسیاید له‌ده‌ست ده‌دات ، له‌م قۆناغه‌دا ، ئێمه‌ رێگا قورس و مه‌ترسیداره‌كه‌مان هه‌ڵبژاردوه‌ پێشمان وایه‌ كه‌ هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆریشی ده‌وێ به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ باشتر ده‌پێكێ و بۆ داهاتووی پرۆسه‌ی زیندوراگرتنی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌نفال و تاوانه‌كه‌ باشتره‌.
له‌ ئیستادا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك له‌ گفتوگۆدان بۆ دانانی پلانێكی گونجاو بۆ لادانی به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگه‌كان تاكو روفاتی پیرۆزی ئه‌م شه‌هیدانه‌ له‌و شوێنه‌دا بنێژرێن ئه‌وه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ و ره‌چاوكردنی بارودۆخی ئه‌منی و پاراستنی تیمه‌كان و خه‌مه‌كانی دوای ناشتنیش له‌و شوێنه‌دا.
ئیمه‌ داواكارین له‌ خه‌مخوران و دڵسۆزان ئه‌وانه‌ی كه‌ پرسیاری ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌ لایه‌نی سوز، ره‌هه‌نده‌كانی هێشتنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌نفال و مێژووی جینوسایدی كورد و ئاڵوزیه‌كانی تری ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌به‌ر چاوبگرن و هاوكار بن له‌و پرۆسه‌یه‌دا كه‌ ره‌هه‌ندیتریشی هه‌یه‌. بۆ زانیاری تریش ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن
سوپاسی هاوكاری و تێگه‌یشتن و پشتیوانی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین
 
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان  


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت