العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
مه‌راسیمی 25 ساڵه‌ی یادی تاوانی ئه‌نفال به‌رێوه‌ چوو



له‌ كۆرستانی ئه‌نفالكراوه‌كانی كه‌لار، رێز له‌ بیست و پێنجه‌مین ساڵیادی تاوانی ئه‌نفال گیرا.
كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، له‌ گۆرستانی "دێ بنه‌" له‌ كه‌لار و و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومه‌ت و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كورستان و كه‌سوكاری قوربانیانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، یادی 25 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال رێزی لێگیرا.
مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و سرودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێكرد. دواتر وته‌ی به‌خێرهێنان له‌ لایه‌ن سه‌لاح كوێخا سه‌رپرشتیاری ئیداری گه‌رمیان پێشكه‌ش كرا. وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان وتاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خوێنده‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌ كاره‌سایتی ئه‌نفال هیوای خواست ئه‌و یاده‌ هانده‌ری خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لی كوردستان بێ بۆ گه‌یشتن به‌ ئاواته‌كان و رێگرتن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ینه‌تیییه‌ك كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی كورد دا بێ.
له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌روه‌ها چه‌ندنی چالاكی هونه‌ری له‌ لایه‌ن گروپی ده‌فی وه‌فایی ده‌ربه‌ندیخان و په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا.
مه‌رسیمی بیست و پێنجه‌مین ساڵیادی تاوانی ئه‌نفال له‌ دانانی تاجه‌ گوڵێنه‌ نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارت و لایه‌ن سیاسییه‌كانی و كه‌سوكاری قوربانیانی كۆتایی پێهات.


ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت