العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
هه‌ڵه‌بجه‌.. یادی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد به‌رز راگیرا




له‌هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری شه‌هیدان مه‌راسیمێك به‌بۆنه‌ی به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی گه‌لی كورد مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مرۆ 3-3 به‌ ئاماده‌بوونی ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گۆران ئه‌دهه‌م قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ و حه‌سه‌ن شێخ نوری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان و خورماڵ، له‌ خوێندنگای ئاماده‌یی ئه‌حمه‌د موختار جاف له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن خوێندكارانی ئاماده‌ییه‌كه‌وه‌ و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، مه‌راسیمێك به‌بۆنه‌ی یادی ئه‌نفال و جینۆسایدناساندنی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر نمایش كران.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ش به‌وه‌ستانی ساتێك بۆگیانی پاكی شه‌هیدن و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ده‌ستیپێكرد، پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگای ئاماده‌یی ئه‌حمه‌د موختار جافه‌وه‌ چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا و دواتر ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌ك پێشكه‌شكرا كه‌ تیایدا رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ پێویستمان زانی ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م كوردستان خوێندنگاكانی كوردستان به‌ بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییه‌وه‌ یادی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد به‌رز رابگرین.
وتیشی پێویسته‌ نه‌وه‌ی نوێ له‌م كاره‌ساتانه‌ كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی كورد دا هاتووه‌ تێبگات و بزانێت كه‌ ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان چیان به‌سه‌ر هاتووه‌ و چۆن خه‌باتیان كردووه‌ له‌ پێناو كوردستان.
وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بڕیاریداوه‌ یادی كاره‌ساته‌كان بكاته‌ بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی له‌ هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان و خوێندكارانیش هاوكارمان بن بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ یادانه‌، پێویسته‌ ئه‌م یادانه‌ ساڵانه‌ به‌ شێوازی نوێ و جوانتر بكرێنه‌وه‌.
هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ خوێندرایه‌وه‌و تیایدا رایگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌موو ساڵێك ئه‌م بۆنه‌یه‌ به‌رز رابگیرێت و خوێندكارانیش به‌ چالاكی جۆراو جۆر به‌شداری ئه‌م یاده‌ بكه‌ن و راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا به‌ره‌و یادی 25 ه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڕۆین و پێویسته‌ خۆمان بۆ ئه‌و ساڵیاده‌ ئاماده‌بكه‌ین و به‌شداری ئه‌و بۆنه‌یه‌ بكه‌ین.
قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ سوپاسی مامۆستایان و خوێندكارانی ئاماده‌یی ئه‌حمه‌د موختار جافی كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییه‌.
دواتر حه‌سه‌ن شێخ نوری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو له‌ وته‌كانیدا باسی مێژووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كردو هیواشی خواست هه‌موو ساڵێك ئه‌م یاده‌ به‌رز رابگیرێت.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا له‌لایه‌ن خوێندكارانی ئاماده‌یی ئه‌حمه‌د موختار جافه‌وه‌ چه‌ندین پارچه‌ شیعرو شانۆیی نمایشكران كه‌ گوزارشتیان له‌و ساڵیاده‌ ده‌كرد.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت