العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
كوردستان یادی 25 ساڵه‌ی كیمیاباران و جینۆساید ده‌كاته‌وه‌




ئه‌مڕۆ 3-3 له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران چه‌ندین مه‌راسیم و پێشانگاو چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامدران.

كه‌ركوك
ئه‌مڕۆ له‌شاری كه‌ركوك و قه‌زاكانی چه‌مچه‌ماڵ و دوبزو داقوق چه‌ندین مه‌راسیم له‌یاده‌وه‌ری 25 ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد به‌رێوه‌چوو، له‌و مه‌راسیمانه‌دا یاده‌وه‌ری مه‌رگه‌ساته‌كانی وه‌ك ئه‌نفال و كیمیاباران كرایه‌وه‌، وه‌ك تاوانكاریه‌كی گه‌وره‌ ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد له‌كوردستانی عیراق له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ئه‌نجامدراون.
له‌خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی كوێستانی  كچان له‌گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری كه‌ركوك و به‌به‌شداری د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك یاده‌كه‌ به‌رێوه‌چوو.
له‌چوارچێوه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه‌ پێشكه‌شكراو تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ كرد كه‌له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامدراون.
وتیشی ئه‌و تاوانانه‌ هێنده‌ گه‌وره‌ن كه‌له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌نگیان داوه‌ته‌وه‌و له‌په‌رله‌مانی وڵاتان وه‌ك جینۆساید ده‌ناسرێت.
د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم وتیشی: له‌م بۆنه‌یه‌دا ئێه‌ داوا له‌حكومه‌تی ئێستای عیراق ده‌كه‌ین  تاوانكاریه‌كانی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو له‌ئه‌نفال و كیمیاباران و رووخاندنی گونده‌كانی كوردستان و راگواستن و به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك و ناوچه‌ هاوشێوه‌كانی به‌جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد بناسێنێت.

هه‌ولێر
هه‌ولێر یاده‌كه‌ به‌رز راده‌گرێت و به‌ئاماده‌بوونی پارێزگارو نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، مه‌راسیمی 25 ساڵه‌ی یادی كیمیاباران و جینۆساید له‌قوتابخانه‌ی سه‌روه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه‌.
 له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا چه‌ندین سروودی نیشتیمانی له‌لایه‌ن گرووپی چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ تایبه‌ت به‌و یاده‌ پێشكه‌ش كران.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌كو رێزو وه‌فا بۆ شه‌هیدان و قوربانیان چه‌پكه‌ گوڵ به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا.
به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ رێپێوانێك بۆ خوێندكاران ‌له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانییه‌وه‌ به‌ره‌و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی رێكخرابوو.

چه‌مچه‌ماڵ
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌مان رۆژ له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و به‌ئاماده‌بوونی وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك و لێپرسراوانی دیكه‌ی حكومی و حزبی چه‌مچه‌ماڵ و ژماره‌یه‌ك له‌كه‌س و كاری ئه‌نفال مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا وتاری ئیداره‌و په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ پێشكه‌شكران و ئاماژه‌ كرا بۆ گه‌وره‌یی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال كه‌به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌رهه‌ق خه‌ڵكی كه‌ركوك و گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیی ئه‌نجامدراوه‌ .

دهوك
بهه‌لكه‌فتا بورینا (25) سالان ل سه‌ر جینوسایدكرن و ئه‌نفالكرنا ملله‌تی كورد ژلایی رژێما به‌عس، ئه‌ڤرو رێكه‌فتی (3/3/2013) ل خوێندنگه‌ها له‌یلا قاسم ل باژێری دهوك و ب ئاماده‌بونا ژماره‌كا به‌رپرسێن حكومی و حزبی بیره‌وه‌ریا 25 سالیا كێمیا بارانكرن و جینوسایدكرنا مله‌تی كورد و ئه‌نفالێن ره‌ش هاته‌ ساخكرن.
ژلایی خوڤه‌ (نسره‌ت بادی) رێڤه‌به‌ری گشتی یی كاروبارێن شه‌هیدان و ئه‌نفالكریان ل پارێزگه‌ها دهوكی دپه‌یڤه‌كی دادیاركر كو هه‌تانوكه‌ ل روژئاڤایی عیراقی و گه‌له‌گ ده‌ڤه‌رێن دی گه‌له‌گ گورێن بكوم هه‌نه‌ ئه‌ڤه‌ژی شاهدحاله‌كه‌ت لسه‌ر بكارئینانا جینوسایدكرنا مله‌تی كورد و هه‌تانوكه‌ ئه‌م نه‌شیاینه‌ ژ وان گوران روڤاتێن (2112) كه‌سان ڤه‌گه‌رینه‌ هه‌رێما كوردستانی لی دبه‌رنامی حكومه‌تا هه‌رێمی دایه‌ به‌رده‌وام لێگه‌ریانی ل وان گورێن بكوم بكه‌ت و بیننه‌ هه‌رێمی داكو كه‌سوكارێن وان ژی زێده‌تر نه‌میننه‌ چاڤه‌ری.
پاشان (عه‌بد یوسف) رێڤه‌به‌ری گشتی یی په‌روه‌ردا دهوك و دا دیاركرن ره‌ڤتارا رژێما به‌عس ج ویژدانه‌ك و مروڤایه‌تیه‌ك لده‌ڤ نه‌بو لی ئه‌و گه‌هشتنه‌ سزایی خوه‌.
ئاماژه‌ پێكرن كو ئه‌ركه‌ لسه‌ر ملێن هه‌ر كورده‌كی كاری بكه‌ت ژبو هندی جینوسایدكرنا مله‌تی كورد بو هه‌می جیهانی بده‌ینه‌ ناسكرن ،پاشان خوێندكاران چه‌ندین سرود و هوزان و چالاكیێن جوراو جور ل سه‌ر كاره‌ساتێن ئه‌نفالان پیش كیش كرن و هه‌ف خه‌می و هه‌ف سوزیا خو بو كه‌س و كارێن شه‌هیدان دانه‌ دیاركرن.


قه‌زای دووبز
هه‌مان رۆژ له‌قه‌زای  داقوق و قه‌زای دووبزو به‌به‌شداری لێپرسشراوانی ده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی خوێندنگه‌كانی سنوره‌كه‌ و خوێندكارانی قه‌زاكانی داقوق و دووبز، مه‌راسیمی تایبه‌ت  به‌یاده‌وه‌ری 25 ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌چوون، تێیدا چه‌ندین چالاكی پێشكه‌شكران كه‌گوزارشتیان ده‌كرد له‌گه‌وره‌یی كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیاران له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو  ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد ئه‌نجامدراون.
به‌دانانی چه‌پكه‌ گوڵی وه‌فاداری له‌سه‌ر تابلۆی یاده‌كه‌ له‌و دوو قه‌زایه‌ بیره‌وه‌ری 25 ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد به‌رز راگیراو سوپاسی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان و په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك كرا كه‌ئه‌مساڵ یاده‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ كرده‌وه‌.

رواندوز
هه‌ر رۆژی به‌ ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی حكومی و حزبی ناوچه‌كه‌، به‌رێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رواندز، وه‌ك هاوخه‌می و په‌رۆشی یادی ئه‌نفالكردنی كوردستان كرایه‌وه‌ و چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام درا.
مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی سروودی نیشتیمانی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێكرد، دواتر له‌ لایه‌ن قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رواندز، په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی ئه‌نفال هه‌ڵدرایه‌وه‌، كه‌ له‌ تابلۆكه‌دا زانیاری له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی ئه‌نفال له‌شاروشرۆچكه‌كانی كوردستان خرابووه‌ روو، پاشان له‌ وته‌یه‌كیدا قایمقامی رواندز باسی له‌ كاره‌ساتی ئه‌نفال و نه‌هامه‌تیه‌كان كرد، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد كراوه‌.
هه‌ر له‌ میانه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی هونه‌ری پێشكه‌شكران، كه‌ بریتی بوون له‌ نمایشكردنی شانۆگه‌ری كه‌ گوزارشت بوون له‌ ئه‌نفال و ئه‌ندێشه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌روه‌ك چه‌ندین سرودو هۆنراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی پێشكه‌شكران.

خانه‌قین
له‌ قوتابخانه‌ی گوڵانی بنه‌ڕه‌تی كچان به‌ ئاماده‌بوونی  به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین مامۆستا  حوسێن محه‌مه‌د سایه‌و لایه‌نه‌ حزبی  حكومیه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ مه‌راسیمی یادی 25 ساڵه‌ی كاره‌ساتی  جینوساید ده‌رهه‌قه‌ به‌ گه‌لی كورد ئه‌نجام درا.
 سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌ كه‌ به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان راوه‌ستان  ده‌ستی پیكردو دواتر ئاڵای كوردستان و وتنه‌وه‌ی سرودی ئه‌ی ره‌قیب له‌ لایه‌ن خوێنكارانی قۆتابخانه‌كه‌ پێشكه‌ش كرا.
به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ وتارێكی پێشكه‌ش كردو تێدا باسی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كردو كه‌ له‌ لایه‌ن رژێمی پێشوه‌ و ئه‌نجام دراوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌خوێنی شه‌هیدانی كوردستان ئه‌و ئازادیه‌ به‌دی هاتووه‌و هه‌گیز له‌ بیرمان ناچنه‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ زیاتر گرنگیدانی زیاتر دووپاتكرده‌وه‌
 وتیشی:  هه‌میشه‌و هه‌رده‌م كارده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری خاكی نیشتمان و پرۆسه‌ی خوێندن له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ دا.


گه‌رمیان
له‌لایه‌كیتره‌وه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لارو ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی حكومی سنوری گه‌رمیان، یادی 25 ساڵه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران له‌ خوێندنگه‌ و قوتابخانه‌كانی سنوره‌كه‌ كرایه‌وه‌.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ pukmediaی راگه‌یاند " له‌ مه‌راسیمی سه‌ره‌كی یاده‌كه‌دا كه‌ له‌ خوێندنگای ئاماده‌یی (كوردستانی نوێ) له‌ شاری كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو، ئاڵای كوردستان به‌رزكرایه‌وه‌و دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وته‌یه‌كی پێشكشه‌كردو تێیدا به‌وردی تیشكی خسته‌سه‌ر تاوانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال.
ووتیشی " سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ وته‌كه‌یدا وتیشی: پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران به‌ بڕیارێكی دیكتاتۆرانه‌ی حكومه‌تی به‌عس و به‌مه‌به‌ستی قڕكردنی میلله‌تی كورد ده‌ستی پێكرد و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 200 هه‌زار هاوڵاتیی كوردی بێتاوان به‌ر ئه‌و شاڵاوانه‌ كه‌وتن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌زارن گوند وێران كران و هه‌زاران هاوڵاتی به‌ر سیاسه‌تی راگواستنه‌وه‌ كه‌وتن.
وته‌بێژه‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌روو " سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: له‌ كاتێكدا كه‌ تاوانی ئه‌نفال ئه‌نجامدرا هیچ وڵات و لایه‌ن و رێكخراوێك به‌ ده‌م هاواری كوردانه‌وه‌ نه‌هاتن و له‌ ئێستاشدا پێویسته‌ به‌هه‌مومانه‌وه‌ كاربكه‌ین له‌لایه‌ن وڵاتانی دونیا تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی دژ به‌ گه‌لی كورد، به‌ جینۆساید بناسێنرێن و به‌وه‌ش كه‌سوكاری و واریسی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان له‌ رووی مه‌عنه‌وه‌ییه‌وه‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد " دواتر دارا ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان وتاری هاوبه‌شی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی پێشكه‌شكرد و تییدا باسی له‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژ به‌ گه‌لی كورد كرد و ئاماژه‌ی به‌ قۆناغه‌كانی ئه‌نفالدا و كیمیابارانه‌كانی حكومه‌تی به‌عس له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌كانی تری كوردستان كرد.
له‌ وتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته‌ گه‌لی كورد تاوانه‌كانی ئه‌نفال و كیمیباران و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان بكاته‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان و ئاوه‌دانی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان.


PUKmedia

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت