العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
بەیان نامەی کۆتایی دووەمین کۆنگرەی ( کورد و دادگای تاوانی نێودەوڵەتی)




بەیانی کۆتایی کۆنگرەی دووەمی کورد و دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

ڕۆژی شەممە 23/2/2013 لەژێر دروشمی ( دادپەروەری دادگای تاوانی نێوەدەولەتی ڕێگرە بۆ دوبارە بونەوەی جینۆسایدی گەلی کورد)لە هۆڵی ئوتێل چوار چرا لەشاری هەولێری پایتەخت دوەمین کۆنگرەی نێو دەولەتی خۆی بەست بە سەرپەرشتی ڕیکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک kurdocide watch –chak و بەهاوکاری و پشتیوانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان.

بەئامدەبونی وەزیری شەهیدان و نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان وعێراق و دەزگای شەهیدانی حکومەتی فیدراڵی عراق،وەزارەتی مافی مرۆڤی عراق،ڕیکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مافی مرۆڤ وپارێزەران،چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ...

دوای پێشکەش کردنی تۆژینەوە و باسەکان درگای گفتوگۆ و گۆڕینەوەی ڕاو سەرنج و بۆچونەکان کرایەوە، ئامaدەبوانی کۆنگرە چەند ڕاسپاردەیەکیان گەڵالە کرد وەک بەیانی کۆتایی کۆنگرە،،کە ئەمانە بوون.

1. هانی حکومەتی عراق بدرێ کە پەیوەست بێ بە پەیمان نامەی ڕۆماوە کە ساڵێ 1998 دەرچوە،تاکو ئامادە سازی بۆ ڕێگا چارەی یاسایی و دەزگایی بکا بەرامبەر بە تاوانەکان، بەپێی ئەو یاساو ڕێنمایانەی کە کەدادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا هاتون

2. بڵاو کردنەوەی ڕۆشنبیری یاسایی تاوانی نێودەولەتی لەنێو کارمەنادنی دەسەڵاتی دادوەریدا( قاچی و لێکۆڵەرەوەکان) ئەویش بە کردنەوەی خولی وۆرک شۆپ و ڕاهێنانی لە پێوەرە نێودەوڵەتیەکاندا،هاندان بۆ خوێندنی یاسایی و پەرەپێدانی یاسای نیشتمانی ،پەیوەست بون بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.

3. هاندانی حکومەتی عراق بە دامەزراندنی دەزگای تایبەت بە کارکردن لەسەر بەڵگەنامەکانی تاوان ،کە حکومەتی ڕوخاوی عراق ئەنجامی داوە،گەشیپێدانی ئەو دەزگایە بەجۆرێک بەڵگەنامەکان بپارێزێ و لێان بکۆڵیتەوە و تاوانکاران بەدادگا بگەیەنێ

4. داوا دەکرێ لەحکومەتی عراق کە هەموو پەیمان نامە نێودەوڵتیەکانی تایبەت بە ڕەگەزپەرەستی وجیاوازی نەژدی ئاینی و خێڵەکی واژۆ بکات و بیان چەسپێنێ .

5. هاندانی ڕیکخراوە مەدەنیەکان بۆ ناساندنی داداگای تاوانی نێو دەوڵەتی و ڕۆڵی ئەم دەزگایە لە کۆمەڵگەی نێو نەتەوەییدا،و پەیوەست بون پێوەی،ڕێنمایی کردنی کەسوکاری قوربانیان بۆ پەنا بردن بۆ دادگای تاوانی نێونەتەوەیی

6. هاندانی حکومەتی عراق بە دەرچواندنی پرۆژە یاسایەک بۆ بژاردنی زیان لێکەوتوانی تاوانەکانی ڕژێم قەربوکردنەوەی قوربانیان ،بەشێوەیەکی یەکسان و بێ جیاوازی بۆ هەموو عراقیەکان.

7. هەموار کردنی یاسای سزادانی عراقی ژمارە 111 کە لەسالێ 1969 دەرچوە. بەشێوەیە ک یاساکانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی تێدا جێگابکرێتەوە کە لەسالێ 1998 لەڕۆما دەرچوون،تاکو عراق بتوانێ ئامادەبێ بۆ کارکردن لەسەر ئەو تاوانانە

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت