العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
به‌ ئاماده‌ بوونی ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیر كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان




25/10/2012 په‌رله‌مانی نه‌رویج گفتوگۆ له‌سه‌ر جینوساید و رێگرتن له‌ به‌كارهێنانی جه‌كی كیمیاوی ده‌كات

 له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ریز نێچیرفان بارزانی دوێنێ 23/10/2012 ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان گه‌یشته‌ ئۆسلوی بایته‌ختی نورویج.
سه‌ردانی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌ بانكیشتی ره‌سمی كومیته‌ی كار بوَ مافه‌كانی كورد و جێگری سه‌روَكی په‌رله‌مانی نورویج (ئه‌خته‌ر چادری)بووه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كرد له‌و كوبوونه‌وه‌ی كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 25/10/2012 له‌ په‌رله‌مانی نورویژی تایبه‌ت به‌ پرسی جینوسایدی كورد له‌ شالاوه‌كانی ئه‌نفال و پرسی ریگه‌گرتن له‌ به‌كاری هێنانی چه‌كی كیمیاوی و هه‌لبجه‌ به‌ نمونه‌ ساز بكرێت.
كومیته‌ی كار بوَ مافی كورد كاری له‌سه‌ر ئاماده‌ كردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ گرنگه‌ كردوه‌ و جێگری سه‌روَكی په‌رله‌مانی نورویج دلسوَزانه‌ و به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیویه‌تی ئه‌م گفتوگوَیه‌ له‌ ئاستی په‌رله‌مان و به‌ئاماده‌ بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ولاته‌  وه‌كو ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك رێكبخات، خۆشی واتا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نورویجی سه‌ردانی كوردستانی كردوه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ كاریگه‌ری مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال و كیمیابارانی بینیوه‌.
شایانی باسه‌ به‌ سازدانی ئه‌م كوَبوونه‌وه‌یه‌  چاوه‌روان ده‌كری پرسی ناساندنی جینوسایدی گه‌لی كوردستان له‌ نێوه‌نده‌ نێو ده‌وڵییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی رسمی  هه‌نگاوی باش به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچێ و رێگا خوشكه‌ر بێ بۆ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینوسایدی گه‌لی كوردستان له‌پال ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ده‌ینێ به‌تایبه‌تی دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی بالا بوَ ئه‌م پرسه‌ و پار سالێش هه‌ر له‌ په‌رله‌مانی نوَریوژی كونفرانسیك بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سازكرا.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت