العربية | English






        
لیستى سه‌ره‌كى
Skip Navigation Links
ماڵپه‌ڕ
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تExpand ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ت
هه‌واڵ و چاڵاكیExpand هه‌واڵ و چاڵاكی
ئامار و توێژینه‌وهExpand ئامار و توێژینه‌وه
سكاڵای کەسوکاری شەھیدان
دادگای باڵای تاوانه‌كان
دۆكيۆمێنت
لێژنه‌ى باڵاى جينۆسايد
كتێبخانه‌
گه‌له‌ری‌Expand گه‌له‌ری‌
به‌سته‌ر
په‌يوه‌ندى
مارشی ئه‌نفال
راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان

راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دهۆك له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012


Anfal minister steps up efforts on international recognition of Kurdish genocide during London-Hague visit


هه‌لی دامه‌زراندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان


شوینی گۆرە بەکۆمەلە هەلدراوەکانی عراق لەسەر نەخشەی زیندوی گۆگل


نەخشەی شالاوەکانی ئەنفال
 
بۆ خیرا كردنی پڕۆسەی ناسینەوەی قوربانیانی ئەنفال



وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان خولی بۆ تیمی تایبەتی هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكان كردەوە

بەمەبەستی خێرا كردنی پرۆسەی هێنانەوەی روفاتی قوربانیانی ئەنفال و ناسینەوەی روفاتی پیرۆزیان ، ئەمرۆ بە ئامادە بوونی ئارام ئەحمد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان و پەروین نوری عەزیز لیپرسراوی كەیسی گۆرە بەكۆڵەكان و جوناسان لیپرسراوی رێكخراوی ICMP 30/9/2012 لە بارەكای ریكخراوی icmp  لە شاری هەولێر وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان بە هاوكاری رێكخراوی ICMP خولێكی 5 روژەی بۆ تیمی تایبەتی گۆرە بەكۆمەڵەكان سەبارەت بە وەرگرتنی نمونەی خوێنی كەس وكاری شەهیدانی ئەنفال كردەوە تاكو لەگەڵ نمونەی ئیسكی ئەو روفاتانە بەراورد بكرێت كە لە كۆرە بەكۆمەڵەكان دەردەهێندرێن.


لەو خولەدا تیمەكانی وەزارەتی تەندروستی و شەهیدان  لەلایەن ادن یشار كوفیج لێپرسراوی دوسیی ونبوانی بوسنیا رادەهێندرێن لەسەر جۆنیەتی ئاشنا كردنی كەس وكاری شەهیدانی ئەنفال بە پرۆسەی وەرگرتنی نمونەی خوێن و وەرگرتنی خوێن و پركردنەوەی فورمی تایبەت و بە ئەلكترونی كردنی زانیاریەكان .

لە وتەیەكیشدا ئارام ئەحمد محمد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان ئەركی ئەم تیمانەی بە پیرۆز و نیشتمانی لەقەلمدا و گوتی: هەرچەندە كارەكانتان كارێكی ئاسان نیە بەڵكو كارێكی نیشتمانی و پیرۆزە ، ئیوە مامەڵە لەگەڵ كەس و كاری شەهیدانی ئەنفال بۆیە دەبێ بەشێوازێك بێت كە دڵیان رابگیرێت و لە گرنگی ئەم پرۆسەیە هوشیاریان بكەنەوە.

لە تەوەرێكی تری قسەكانیدا ئارام ئەحمد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان ئاماژەی بە گرنگی ناسینەوەی روفاتی ئەنفال كراوان كرد هەم لە رووی ناوخۆی و هەم لە رووی بەڵگەیی بۆ بەنێو نەتەوەیی ناساندنی ئەو تاوانانەی كە دەرحەق بە گەڵی كوردستان كراوە
هەروەك سوپاس گوزاری خۆشی بە رێكخراوی ICMP  راگەیاند كە هاوكاریێكی باشی وەزارەتی شەهیدانە بۆ ناسینەوەی و هێناوەی روفاتی قوربانیانی ئەنفال لە كۆرە بەكۆمەلەكان.

ئه‌رشيفى ماڵپه‌ڕى كۆنى وه‌زاره‌ت